لەسەر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کچێک دوو کەس لە سلێمانی دەستگیرکران
K24 – سلێمانی
دوو کەس لە سلێمانی دەستگیرکران کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتیان لە کچێک کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنكهی پۆلیسی ههوارهبهرزهی سهر به بهشی پۆلیسی دهربهندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتیان لە کچێک کردبوو.
روونکراوەتەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر دوو تۆمەتبار کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەکانیان لە کچێک کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد.
لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباران (ب، م، ح - م، ع، ك) دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.