وەزارەتی خوێندنی باڵا قوتابی و خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمى کوردستان، قوتابی و خوێندكاران ئاگادار دەكاتەوە كە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین لە زانكۆی یورك له هه‌ولێر باوەڕپێكراو نییە.
عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى بە ماڵپەڕی كوردستان24 رایگه‌یاند: "زانكۆى یورك باره‌گاى لە ھەولێر كردوەته‌وه، گوایە خوێندنی ئۆنلاین لەو زانكۆیە دەخوێندرێت، وەك وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ھەرێمی كوردستان، به خه‌ڵكى كوردستان و خوێندكاران و قوتابیان راده‌گه‌یه‌نین ئه‌و زانكۆیه هیچ په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیەوە نییه و بێ مۆڵه‌تەو باوه‌ڕپێكراو نییه".
گوتیشی: "تا ئێستا شێوازى خوێندنى ئۆنلاین له هه‌رێمى كوردستان و عێراق باوه‌ڕپێكراو نییه، ئه‌م زانكۆیه‌ش بۆ خوێندن پشتى به‌ستووه به شێوازى خوێندنی ئۆنلاین، ھەروەھا بەدەر لە رێنمایى و رێوشوێنەکانى کردنەوەى زانکۆ لە هەرێمى کوردستان، کە بەیاسا لە پەرلەمانى کوردستان رێکخراوەو لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە سەرپەرشتى دەکرێت، كردنەوەی ئەم زانكۆیە پێچەوانەى یاسا‌و ڕێنماییەکانە.