نەجات عەلی: پێویستە عێراق پەلە لە پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش بکات

نه‌جات عه‌لی
نه‌جات عه‌لی

K24 - هەولێر:

نەجات عەلی، فەرماندەی ھێزەكانی ھەشتای پێشمەرگە كوردستان، لەمیانی گوتارێكیدا لە رێوڕەسمی كۆتاییھاتنی خولی 12ی فەرماندەی ھێزەكانی ھەشتای پێشمەرگە، داوا لە حكومەتی عێراق دەكات پلە بكات لە پێكھێنانی ئەو دوو لیوا ھاوبەشەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ چارەسەركردنی ناوچە كێشە لەسەرەكان و پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان.

پێشتر سەربەست لەزگین،  كه‌ پۆستی بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی به‌ڕێوه‌ده‌برد، رایگەیاندبوو، دوای ئەوەی ناوەندەکانی هەماهەنگی هاوبەش، (مرکز التنسیق المشترک) لە نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە، دەستبەکاربوون، بڕیارە دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، پێکبهێنرێت.

راشیگەیاندبوو، بۆ پێكھێنانی ئەم دوو لیوا ھاوبەشە، وەزارەتی پێشمەرگە، ھێزەكانی ئامادەكردووە، لە ئێستادا گفتوگۆ لەبارەی پرچەككردن و مووچەی ئەو دوو لیوایە دەکرێت.

روونیشیکردبووه‌وه‌، رێکخراوی داعش، لە (كەركووک، خانەقین، دیالە، سەلاحەددین، ئەنبار و رۆژئاوای موسڵ)، تا دێت کردە تیرۆریستییەکانیان زیاتر دەكەن، ھاوپەیمانان و ھەرێمی كوردستان و عێراقیش گەشتونەتە ئەو بڕوایەی جوڵەکانی داعش مەترسییان دروست کردووەتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییەش، پێوستە ھەماھەنگی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەبێت.