سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن ده‌كات
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن و شاندی یاوه‌ری ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـی حوزه‌یرانی 2023، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له فیراس ئەلهەواری وەزیری تەندروستيی ئوردن و شاندێکی یاوەرى كرد.
له ديدارێكدا كه وه‌زيرانى ته‌ندروستيى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، باس له ڕێكخستنى هه‌فته‌ى ته‌ندروستيى كوردستانى ـ ئوردنى كرا، كه ئێستا له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت و تيشك خرايه سه‌ر باس و بايه‌ته‌كانى.
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى ئوردنى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق كرد و دووپاتیكرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌توانن له هه‌ردوو بوارى پزيشكى و په‌روه‌رده‌ييدا سوود له ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى ئوردن وه‌ربگرن.
بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى بوارى ته‌ندروستى و پزيشكيى نێوانيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. (هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه)