ئه‌سه‌د: گۆڕانكارییه‌كانی توركیا ناڕوونن

K24 – هه‌ولێر
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا سه‌باره‌ت به كۆده‌تای سه‌ربازی توركیا رایگه‌یاند ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌كاردێنێ بۆ له‌ناوبردنی نه‌یارانی له دامه‌زراوه سه‌ربازی، دادوه‌ری و سیاسییه‌كانی توركیا .
ئه‌سه‌د له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ "به‌ره‌ی پێشكه‌وتووی عه‌ره‌بی" رایگه‌یاند وێنه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی توركیا روون نییه و هه‌موو كه‌سێك له هه‌ڵسه‌نگاندن و گومانه‌كانیان باس له پشت په‌رده‌ی گۆڕانكارییه‌كانی توركیا ده‌كات و ناكرێت ئه‌و ئه‌گه‌ره له‌به‌ر چاو نه‌گرین كه ئه‌ردۆغان ئه‌و گۆڕانكارییانه وه‌ك ده‌رفه‌تێك به‌كاردێنی بۆ له‌ناوبردنی نه‌یارانی خۆی له دامه‌زراوه سه‌ربازی، دادوه‌ری و سیاسییه‌كانی توركیا.