کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان دادەبەزێت.

بەشی پێشبنییەکانی کەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند "سبەى چوارشەممە ناوچەکەمان نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەخۆوە دەبینێت، ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما بەتایبەت بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان (3-4) پلە وە لە ناوچە شاخاوییەکان (4-6) پلە نزم دەبێتەوە، ماوەى ئەم نزمبوونەوەیە چەند رۆژێک بەردەوامى دەبێت، لەگەڵ نزبوونەوەى پلەکانى گەرما پێشبینى کەمبوونەوەى تۆزو خۆڵ هەیە".

سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، پاشان  بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خیرایی با.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 37 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى

دهۆک: 35 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 39 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  36 پلەى سیلیزى

سۆران :  32 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  40 پلەى سیلیزى