لیڤه‌رپوول به‌م نزیكانه گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه راده‌گه‌یه‌نێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول به ته‌واوه‌تی له كڕینی به‌رگریكاری یانه‌ی ئۆگسبۆرگی ئه‌ڵمانیا نزیك بۆته‌وه.
له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌لی بریتانیادا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر داخوازی یۆرگن كلوپی راهێنه‌ر به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ره‌نجه‌ر كاڵڤانی به‌رگریكاری یانه‌ی ئۆگسبۆرك رێككه‌وتوون و ره‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لیڤه‌رپوول به بڕی 5 ملیۆن پاوه‌ند ئه‌م یاریزانه بۆ شوێنگره‌وه‌ی مارتن سكێرتلی به‌رگریكاری سلۆڤاكی پێشووی یانه‌كه‌یه‌تی كه ئێستا بۆ فێنه‌رباهچه‌ی توركیا گواستراوه‌ته‌وه.
ره‌نجه‌ر كاڵڤان، ته‌مه‌نی 30 ساڵه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیستۆنیایه، پێشتر له هاوینی 2009 له یانه‌ی ئه‌لكه‌ماری هۆڵه‌نداییه‌وه په‌یوه‌ندی به ئۆگسبۆرگ كردووه.