پێشه‌وا هه‌ورامانی: پارتی غەدری لە سلێمانی نەکردووە و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بەزیادەوە پارەی رەوانەکردووە
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی سته‌می له سلێمانی كردووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو یه‌كێتیه، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات پارتی خوازیاره پابه‌ندبوون به‌رامبه‌ر به جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی عێراق هه‌بێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، گوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سته‌میان له سلێمانی كردووه و پاره و شایسته‌یان بۆ ئه‌و شاره نه‌ناردووه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری بۆ شاری سلێمانی هه‌بوو، له‌وانه‌یش یه‌كێتی داوای لامه‌ركه‌زیه‌تی كرد، سه‌رۆكوه‌زیران رازی بوو، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانتوانی ئیداره‌ی ئه‌و شاره بكه‌ن و به دۆخێكی ناله‌باریان گه‌یاند.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، روونه له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه كێشه بۆ ناردنی پاره و مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دروستكرا، له‌م نێوه‌نده‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دوای چاره‌سه‌رێك بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌ستی به پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه كرد، وه‌ك چاره‌سه‌ری، كه له بنه‌ڕه‌تدا بیرۆكه‌ی ئه‌م پاشه‌كه‌وته‌یش قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه ناكرێت ئێستا تۆمار بكرێت به‌وه‌ی بیرۆكه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی له كوردستان داهێناوه، چونكه ئه‌و له دۆخێكی ناچاریدا ئه‌م بیرۆكه و پێشنیازه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو و بارودۆخ ته‌حه‌كومی به قبووڵكردنی بیرۆكه و پێشنیازێكی له‌م شێوه‌یه ده‌كرد و ناچاری بوو.
روونیشیكرده‌وه، دوای شه‌ش ساڵ كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بوو و هاته پێكهاتن و ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی له رووی داراییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان دروست بووبوو، كه حكومه‌تی فیدڕاڵ لێی به‌رپرسیاره، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رسیارانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌دا كردووه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ش فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به پشتوانی حزبه‌كه له په‌رله‌مان عێراق پێشنیازی كرد بۆ دانه‌وه‌ی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆرانی كوردستان، وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی، نه‌ك وه‌ك خێر و پاداشت. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاوانێك نییه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆران ئه‌نجامیدا بێت، به‌ڵكوو رووداوێكه و به‌هۆی پێشێلكاری حكومه‌تی عێراقه‌وه به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراوه.
گوتیشی، ده‌بوو له بری ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ی به‌رامبه‌ر به پڕۆژه‌یاسای بودجه ئه‌نجامدرا، فراكسیۆنه كوردییه‌كان به یه‌كگرتوویی و به یه‌كڕیزی فشاریان دروست بكردایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی پاشه‌وكه‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان، نه‌ك له بری ئه‌وه كه هاتن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و كابینه‌كه‌یان پێ تۆمه‌تبار كرد.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دروست بووه، جگه له بڕینی بودجه، چه‌ندین بابه‌تی دیكه هه‌بوون، كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر باری دارایی و ئابووری هه‌ریمی كوردستان دروست كرد، له‌وانه‌یش بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سفر كرده‌وه و ته‌نها داهاتێكی كه‌م له ده‌ستی حكومه‌ت مایه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زی، به‌مه‌یش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌یدا ته‌نها دۆلارێك یان دوو دۆلاری بۆ ده‌مایه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، له به‌رامبه‌ر دروستبوونی هه‌موو ئه‌و فشاره ده‌ره‌كییانه، ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت پێویستی به داهاتی ناوخۆیی هه‌بوو، لایه‌نی یه‌كێتی نیشتمانی داهاتی به‌رده‌ستیان راده‌ستی حكومه‌ت نه‌ده‌كرد، كه هه‌موو ئه‌مانه‌یش به به‌ڵگه و به ژماره هه‌یه، ته‌نانه‌ت لایه‌نی یه‌كێتی نه‌ك هه‌ر پاره‌یان راده‌ستی حكومه‌ت نه‌ده‌كرده‌وه، به‌ڵكو ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه له بانكه‌كانی سلێمانی بوو، ده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ش برد، ته‌نانه‌ت بانك هه‌یه له سلێمانی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆی نییه قسه‌ی له‌باره‌یه‌وه بكات و بڕیاری لێ بدات، به‌ڵام لایه‌نی یه‌كێتی هه‌موویان بردووه. دووپاتیشیكرده‌وه، كه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به زیاده‌وه پاره‌ی بۆ سلێمانی ناردووه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین پڕۆژه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری بۆ شاری سلێمانی هه‌بوو، له‌وانه‌یش یه‌كێتی داوای لامه‌ركه‌زیه‌تی كرد، سه‌رۆكوه‌زیران رازی بوو، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانتوانی ئیداره‌ی ئه‌و شاره بكه‌ن و به دۆخێكی ناله‌باریان گه‌یاند و به‌هۆی هه‌ستنه‌كردن به ئه‌ركی به‌رپرسیاریه‌تی ده‌یان خانه‌نیشن له نۆره‌ی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نیشینیان ده‌بوورانه‌وه.
هه‌ورامانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه دۆخی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كه، ناخوازێ لایه‌نه‌كان بكه‌ونه ناو تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، بۆیه له‌و روانگه‌یه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌به‌ستی بوو به یه‌كگرتوویی هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كان بچنه ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه كه له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیار درا به‌یه‌كگرتوویی و به‌یه‌كده‌نگی له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وت بچنه ناو هۆڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و رێككه‌وتنه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كێتی نیشتمانی ته‌نها دوای 48 كاتژمێر له‌و رێككه‌وتنه، چوون هاوپه‌یمانیه‌تییان له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لی كرد و پاشگه‌ز بوونه‌وه. گوتیشی فراكسیۆنی سادقون كه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وانه‌ن كه تۆزێك له‌ولای پردێوه هاوه‌نیان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌نا، ئێستاش له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان چه‌پڵه بۆ یه‌كێتی نیشتمانی لێ ده‌ده‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆرانی كوردستان نه‌داوه. ئه‌مه‌ش به‌پێی مادده‌ی 62 و چه‌ند مادده‌یه‌كی دیكه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و سه‌روه‌رییه ده‌ستووریی و فیدڕاڵییه‌كه‌ی.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، پارتی له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك نیگه‌رانه كه دژی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌یه‌وێ قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی بچووك بكاته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بودجه ده‌یان پێشێلكاری ده‌ستووری تێدایه، به‌ڵام پارتی هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌مووان پابه‌ند بن به بودجه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چی دیكه ماندوو نه‌كرێن.