له گه‌رمیان منداڵێكی بێ سه‌ر له دایك ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
له قه‌زای كه‌لاری ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، منداڵێك له دایك بووه كه سه‌ری نییه و پاش "10" خوله‌ك له دایكبوونی مردووه.
له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا ئه‌مڕۆ له یه‌كیك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی كانی شاری كه‌لار، پاش نه‌شته‌رگه‌ری دایكێك منداڵێكی بووه كه نیوه‌ی سه‌ری نه‌بووه و پاش چه‌ند خوله‌كێك مردووه.
هه‌رچه‌نده پێش مانگێك له دایكبوونی ئه‌و منداڵه، له كاتی پشكنین به دایكه‌كه گوتراوه كه كۆرپه‌كه‌ی ناته‌واوه و كێشه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ توشی شۆك بوون كه بینییان منداڵه‌كه نیوه‌ی سه‌ری نییه و پاش 10 خوله‌كیش مردووه.
له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كه‌وه پزیشكێكی شاره‌زا به كوردستان 24 ی ڕاگه‌یاند" ئه‌گه‌ری ئه‌وه دووره كه ئه‌و منداڵه توشی ڤایرۆسی"زیكا" بوبێت، چونكه توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه كه‌له‌ی سه‌ریان ناسروشتی و بچوكه و له ژیانیشدا ده‌مێنن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له سه‌ری نه‌بێ و ده‌ست به‌جێ بمرێت.