هاووڵاتییەکی شاری هەولێر تاکو ئێستا 111 بوتڵ خوێنی بەخشیوە
K24 - هەولێر:
هاووڵاتییەکی شاری هەولێر لە ماوەی 12 ساڵدا زیاتر لە 111 بوتڵ خوێنی بەخشیوە و هەر سێ مانگ جارێکش سەردانی بانکی خوێن دەکات، بەهۆی بەردەوامی لە خوێنبەخشین بووەتە ئەندامی رێکخراوەکانی خوێنبەخشان.
سەعدوڵڵا عەبدولڕەحمان، خوێنبەخش، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە ساڵی 1983ـەوە خوێندەبەخشێت و خۆشحاڵە بەو کارەی وەک خۆشی دەڵێت: "بە خوێنبەخشین ژیانی نەخۆشێک لە مردن رزگاردەکەم".