كه‌مال موسلیم: جه‌خت له‌سه‌ر به پیشه‌سازیكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به پیشه‌سازیكردنی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی كوردستان له پێشینه‌ی كاره‌كانیانه و له‌گه‌ڵ هه‌موو میوانانی بیانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به پیشه‌سازیكردنی كشتوكاڵ كارێكی زۆر گرنگه و سه‌ره‌كیترین له پێشینه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كشتوكاڵ پێشناكه‌وێت گه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی به پیشه‌سازی نه‌كرێت، چونكه به پیشه‌سازیكردن هۆكارێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و بازاڕدۆزی و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران.
كه‌مال موسلیم جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌پیشه‌سازیكردنی به‌رهه‌مه خۆراكی و كشتوكاڵییه‌كان له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له پلانی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یاندایه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ر شاندێك له میوانانی بیانی، جه‌خت له‌سه‌ر به‌پیشه‌سازیكردنی به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كانی جووتیارانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.