کەشتیەکی ژێر دەریایی بەریتانی دۆزرایەوە کە لە ساڵی 1942ـەوە ون بووە

وێنە... دۆزینەوەی کەشتیەکی ژێردەریای ئیتالیایە، لە دەریای ئیجە، کە لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمەوە ونبووە
وێنە... دۆزینەوەی کەشتیەکی ژێردەریای ئیتالیایە، لە دەریای ئیجە، کە لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمەوە ونبووە

K24 - هەولێر

کەشتیەکی ژێردەریایی بەریتانی"ئێچ ئێم ئێس ترایومف" کە بە شێوەیەکی نهێنی لە ساڵی 1942 لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا لە یۆنان ونببوو، لە دەریای ئیجە دۆزرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، تیمی کەشتیوانی یۆنانی"کۆستاس سۆکتاریدیس" سەرکەوتوو بوون لە دۆزینەوەی ئەو تێکشکاوانە کە لە ساڵی 199ـەوە، بەقوڵایی 203 مەتر لە دەریای ئیجە بەدوایدا دەگەڕێن.

ئەو ژێردەریاییە، لە رووبەروو بوونەوەی نازیەکاندا بەکار هاتووە لە یۆنان،

ئەو ژێردەریاییەی کە درێژیەکەی 84 مەترە، پەیوەندی هەیە بە "بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری نازیەکان لەو کاتەدا لە یۆنان"، هەروەها دەزگای هەواڵگری بەریتانیا بەکاری هێناوە کە 64 کەس لە تیمی ژێردەریاییەکەدا خنکاون و گیانیان لەدەستداوە.

"ترایومف" لە نێوان ساڵانی 1939 بۆ 1942 نزیکەی 20 ئەرکی جەنگی ئەنجامداوە، لە مانگی ئاداری ساڵی 1941 لە دەریای ئیجە لە کەناری دوورگەکانی دۆدیکانیز کە ئەوکاتە لە ژێر داگیرکاری ئیتالیادا بوو، دەستی بە کارەکانی کرد و توانی ژمارەیەک کەشتی دەریایی دوژمن لەناوببات، لەنێویاندا ژێردەریایی ئیتاڵی سالپا.

بەڵام هێزی دەریایی بەریتانیا لە 23 یەنایەری 1942 رایگەیاند، "ترایومف" کە بیست و یەک، ئەرکی خۆی ئەنجام داوە، ون بووە.

فڕۆکەوانێکی ئیتاڵی لە 9ی ئایاری 1942دا، گوتویەتی: لە کەناری کیپ سۆنیون لە کەنداوی سارۆنیک لە نزیک ئەسینای پایتەختی یۆنان ترایومفی بینیووە.

بۆ دۆزینەوەی کەشتیە ژێردەریاییەکەی بەریتانیا، ئەرشیفی بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و یۆنان بەکارهێنراوە بۆ دۆزینەوەی شوێنی کەشتیە نوقمبووەکە.