فوئاد حوسێن: هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 250 هه‌زار ئاواره‌ی سووری له‌خۆگرتووه
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ریمی كوردستان میوانداری زیاتر له 250 هه‌زار هاووڵاتی سووری ده‌كات، هاوكات جارێكی دیكه داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به جیددی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كامپی هۆل بكات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی حوزه‌یرانی 2023) فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانی كۆنفرانسی حه‌وته‌می برۆكسل سه‌باره‌ت به "پشتیوانی ئایینده‌ی سووریا و ناوچه‌كه" له گوتارێكدا رایگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبوونی 13 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له سووریا، تا ئێستا گه‌لی سووریا به‌ده‌ست چه‌ندان كێشه و قه‌یرانی مرۆییه‌وه ده‌ناڵێنێت، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی سووریا یاخود له‌و كامپانه‌ی له وڵاتان بۆیان كراوه‌ته‌وه.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، عێراق له سه‌ره‌تاوه جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی سووریا كردووه‌ته‌وه و بڕوای وایه كه به‌بێ چاره‌سه‌رییه‌كی ئاشتیانه كۆتایی به ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته نایه.
فوئاد حوسێن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، عێراق پشتگیری هه‌ر هه‌وڵ و رێككارێك ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆتوبه‌ند و سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر سووریا و هه‌ڵگرتنی هه‌ندێك له‌و سزایانه به‌تایبه‌ت له بواری گه‌یاندنی هاوكارییه فریاگوزارییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌س و شوێنانه‌ی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ تووشی زیانی گه‌وره بوونه‌وه، روونیشیكرده‌وه، عێراق هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كات بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ی هاوكارییه‌كان له رێگای سنووره‌كانییه‌وه.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌كرد، عێراق سه‌رله‌نوێ داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی جیددی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كامپی هۆڵ بكات و به‌رپرسیارانه ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی بكات بۆ وڵاته‌كانیان و جارێكی دیكه تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگه بكرێنه‌وه به‌گوێره‌ی یاسای په‌یڕه‌وكراوی هه‌ر وڵاتێك.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، عێراق له یه‌كه‌م رۆژی دروستبوونی كێشه و قه‌یرانه‌كانی سووریا، ده‌رگای به رووی ئاواره‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا نزیكه‌ی 260 هه‌زار ئاواره‌ی سووری له‌خۆگرتووه و به‌بێ جیاكاریكردن له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی عێراق رێگه‌یان پێدراوه به‌شداری له چالاكییه‌كانی بازاڕدا بكه‌ن، هاوكات رێژه‌ی 35%ـییان كه له كامپه‌كاندا ده‌ژین، هه‌موو پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان له بواری خۆراك و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده بۆ دابین كراوه، ئه‌مه‌ش به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌ناهه‌نده و به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی.
فوئاد حوسێن جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاواره سوورییه‌كانیان له‌خۆگرتووه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان.
یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژانی 14 و 15ـی حوزه‌یرانی 2023، میوانداریه‌تی كۆنفرانسی حه‌وته‌می سه‌باره‌ت به "پشتیوانی ئایینده‌ی سووریا و ناوچه‌كه" كرد، كه له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌م كۆنفرانسه سه‌كۆیه‌كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لی سووریا و ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كان و ئه‌و وڵاته‌یان میواندارییان كردوون.