به‌رنامه‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كان مامه‌ڵه‌ی رژێم و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌رامبه‌ر به كورد تاووتوێ ده‌كات

K24 - هەولێر:
شۆڕشی كورد له عێراق به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی 11ـی ئه‌یلوولی 1961، شۆڕشێك بووه بۆ داكۆكیكردن له مافی كورد و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سته‌می ده‌سه‌ڵاتداران و رژێمه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق، نه‌ك شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب، له‌م نێوه‌نده‌شدا مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌ركرده‌ی ئه‌و شۆڕشه به‌رده‌وام پێداگری له برایه‌تی نێوان كورد و عه‌ره‌ب كردووه‌ته‌وه و وه‌ك بنه‌ما پارێزگاری لێ كردووه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یشی بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجی ده‌یان و سه‌دان بیریار و ئه‌كادیمیستی عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی دیكه، عه‌بدولحوسێن شه‌عبان، ئه‌كادیمیست و بیرمه‌ندی چه‌پی عه‌ره‌ب میوانی ئه‌لقه‌یه‌كی نوێی به‌رنامه‌ی له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كان" بوو، كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس پێشكه‌ش ده‌كرێت، و باسی له چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیداری نێوان شۆڕشی كورد و حكومه‌ت و رژێمه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان كرد و رۆڵی مه‌لا مسته‌فا له به‌رگریكردن له پره‌نسیپی ئاشتی و برایه‌تی نێوان پێكهاته‌كان خسته‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به پرسی كورد و به‌رگریكردن له مافه‌كانی و خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدا له پێناویدا، جه‌ختیكرده‌وه، دۆزی كورد دۆزێكی ره‌وا و دادپه‌روه‌ری گه‌لێكه، گوتیشی، دۆزی كورد هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه، ئه‌ویش به‌هۆی دوو فاكته‌ر بووه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه به‌شێكی گه‌وره‌ی رای گشتی پشتیوانی له دۆزی كورد ده‌كات، هه‌وره‌ها سووربوون و داكۆكیكردنی خودی كوردیش له‌سه‌ر دۆزه‌كه‌ی، جه‌ختیشیكرده‌وه، دۆزی كورد له جامانه‌ی بارزانییه‌وه ده‌رچووه و گوتی "واتا مه‌لا مسته‌فا یه‌كه‌مجار له كاریزمایه‌تییه‌كه‌ی، نه‌وه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی ئه‌و بنه‌ماڵه دێرینه، پێگه ئایینییه‌كه‌ی، پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی، زیره‌كی و بوێرییه‌كه‌ی، ئاماده‌گییه‌كه‌ی و ئه‌و قوربانیدانه‌ی به‌به‌رده‌وام داویانه.. هه‌موو ئه‌مانه وای له دۆزی كورد كردووه، ببێته پرسێكی میحوه‌ری له تێكۆشانی عێراقیدا".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی نه‌رێنی سه‌رجه‌م حكومه‌ت و رژێمه‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر به پرسی و ماف و داواكارییه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌رێنییه له سۆنگه‌ی بیری شۆڤێنی و ره‌گه‌زپه‌رستییهوه بوو، گوتیشی، له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2001، یاسایه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ده‌رچوو و ده‌ڵێت: "هاووڵاتیان ئه‌وانه‌ی ره‌گه‌زنامه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه تۆماركردووه، كه هاووڵاتیی غه‌یره عه‌ره‌بن، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ره‌گه‌زنامه‌كه‌یان بۆ عه‌ره‌بی بگۆڕن". له كاتێكدا ئه‌و یاسایه ده‌رچوو، كه عێراق به‌ده‌ست ئابلووقه‌ی ئابوورییه‌وه ده‌یناڵاند، له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه په‌راوێز خرابوو، به‌ڵام پرسی خۆبه‌زلزانیی و شۆفینیه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستیی له‌بیر نه‌كرد. هه‌ربۆیه كورد رووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی راسته‌قینه بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی سه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌كه‌یان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانه‌كه‌یان و دوورخستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌نفال و كیمیارانكردن و وێرانكردنی گونده‌كانیان.
سه‌باره‌ت به رۆڵی بارزانی له نه‌گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی كورد و رژێمه‌كانی عێراق بۆ شه‌ڕی نێوان كورد و عه‌ره‌ب، . عه‌بدولحوسێن شه‌عبان گوتی، كرایسكی، راوێژكاری نه‌مسا شۆڕشی ئه‌یلوولی به شۆڕشی پاك وه‌سف كرد، كه دیاره ئه‌و وه‌سفه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی نه‌گۆڕدرا، به‌شێوه‌یه‌ك مه‌لا مسته‌فا هه‌میشه جه‌ختی ده‌كرده‌وه، ئه‌م شه‌ڕه له نێوان كورد و عه‌ره‌بدا نییه، ته‌نانه‌ت هیچ عه‌ره‌بێك كوردێكی نه‌كوشتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كورده، هیچ كوردێكیش عه‌ره‌بێكی نه‌كوشتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌به، به‌ڵكو ئه‌مه شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بوو له‌گه‌ڵ حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق.
شه‌عبان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه له سه‌رۆك بارزانی گوێی لێ بووه، دوای هه‌وڵی تیرۆركردنی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، كه له ساڵی 1971 له‌لایه‌ن نازم كوزار و حكومه‌تی عێراقه‌وه رێكخرابوو، زانیاری هه‌واڵگری و ئه‌منییان پێگه‌یشتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌یه‌كی به‌هێز ئه‌نجام بده‌ین وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌وڵی تیرۆركردنی بارزانی و ده‌كرا ئه‌م كرده‌وه‌یه یه‌كێك له گه‌وره سه‌ركرده‌كانی عێراق بكاته ئامانج، به‌ڵام دوای بارزانی‌یان له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، بارزانی تووڕه بووه و رووخسار و نیگاكانی گرژ بوون و به‌ناویه‌كدا چوون، دواتر روخسه‌تی وه‌رگرت و چوو بۆ نویژكردن، دوای نوێژیش هۆشدارییه‌كی توندی پێداون به ئێمه دا، له‌ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه، چونكه پێی وابووه ده‌بێته هۆی كوژران و برینداربوونی كه‌سانی بێ‌تاوان.
عه‌بدولحوسێن شه‌عبان تیشكی خسته سه‌ر نموونه‌ی هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی مێژوویی بارزانی و گوتی، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی ره‌هه‌ندێكی عه‌ره‌بیی گرنگی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك له ڕێگه‌ی په‌یامبه‌رێكه‌وه هه‌واڵ به بارزانی درا، كه جه‌نگی عه‌ره‌ب - ئیسرائیل روویداوه یانیش دوای چه‌ند ساتێك رووده‌دات، كه مه‌به‌ست جه‌نگی ساڵی 1967ـه، ئه‌وه‌بوو بارزانی داوای راگرتنی هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی كرد، به‌وه‌ی كه نابێت هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بتوانێت سه‌رنجی زیاتر بخاته سه‌ر جه‌نگی عه‌ره‌بی - ئیسرائیل.
عه‌بدولحوسێن شه‌عبان روونیشكرده‌وه، دۆزی كورد وه‌ك میحوه‌ری تێكۆشانی عێراقی ده‌مێنێته‌وه، گوتیشی، ئه‌مه وه‌ك رووی یه‌كه‌می تێكۆشانی عێراقییه و بریتییه له پرسی سیاسی و كێشه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی، به‌شێك له كێشه‌ی روویی یه‌كه‌م كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه كه چۆن بتوانێت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای گشتی مافه‌كانی به‌ده‌ستبهێنرێت، كه خۆی له مافی چاره‌ی خۆنووسیندا ده‌بینێته‌وه له ساتێكی مێژوویدا، كه چۆن بتوانێت مافی چاره‌ی خۆنووسین رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك دروشمێك هه‌ر له شه‌سته‌كانه‌وه به‌رزی كردووه‌ته‌وه. له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی یه‌كه‌م بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌لایه‌ن كورد خۆیه‌وه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ده‌ست هات، درووشمه‌كه‌ی بۆ "دیموكراتییه‌ت بۆ عێراق و فیدراڵیه‌ت بۆ كوردستان" به‌رز كرده‌وه. ئه‌مه‌ش به قه‌ناعه‌تی هه‌ندێك به‌شی نوێی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی یانیش ئۆپۆزسیۆنی عێراقی، به‌شێكیان به دوودڵییه‌وه به‌و دروشمه رازی بوون، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌یان متمانه‌ی ته‌واویان به‌و دروشمه هه‌بوو، دواتر ئه‌و متمانه‌یه فراوانتر بوو، بۆیه كاتێك داگیركاری له ساڵی 2003 روویدا، پرۆسه‌ی گۆڕانكاری له تێڕوانینه‌كان بۆ دۆزی كورد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو روویدا. بۆیه ئه‌و دیدگایه پێویستیی به جێبه‌جێكردنه، پێویستیی به به‌ستنه‌وه‌ی نێوان تیۆره‌كه و جێبه‌جێكردنه‌وه هه‌یه، واتا به‌ستنه‌وه‌ی بنه‌ما گشتییه‌كان به پراكتیزه‌كردنه‌وه.
هاوكات باسی له‌وه كرد، فاكته‌ری هه‌رێمی ترسی له دوو شتی گرنگ هه‌یه، یه‌كه‌م؛ ترسی له سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی كوردی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان و وا بیر ده‌كه‌نه‌وه سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی كوردی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه بگوازرێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له كوردستانی ئێران و كوردستانی توركیا، یانیش له كوردستانی سووریا، دواتر داواكارى و جووڵانه‌وه و ره‌وته‌كانی ناڕه‌زایه‌تی داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك كوردی عێراق. دووه‌م؛ ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تی عێراق به لاوازی بمێنێته‌وه، هه‌ر شه‌ڕ و به‌ریه‌ككه‌وتنێك له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی و ده‌وڵه‌تی عێراقی یانیش حكومه‌ته‌كانی عێراق ده‌وڵه‌تی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی كوردیش لاواز ده‌كه‌ن، جا بۆیه له‌لایه‌ك ئه‌وان ده‌توانن سنووره‌كان به‌ڕووی بزووتنه‌وه‌ی كوردیدا دابخه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراقی لاواز ده‌كه‌ن، دواتریش هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی عێراق لاوازتر بێت، زیاتر ده‌توانن په‌ل بهاوێژنه ناو خاكی عێراق. ئه‌مه خوێندنه‌وه‌یه‌كه بۆ مێژووش، به‌ڵام هه‌رچه‌نده عێراق به‌هێز بووبێت، به‌هێزی مه‌به‌ست له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی یانیش سه‌ركوتكاری نییه، هێز له هاووڵاتیبووندایه، له جێبه‌جێكردنی مافه‌كاندایه، له یه‌كسانیدایه، له ئازادیدایه، له دادپه‌روه‌ریدایه، به‌تایبه‌ت دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، هێز به شه‌راكه‌ت و هاوبه‌شیپێكردنه له وڵاتێكدا.
ناوبراو جارێكی دیكه روونیكرده‌وه، مه‌لا مسته‌فای بارزانی ته‌نیا سه‌ركرده‌ی گه‌لی كوردی عێراق نییه، به‌ڵكو سه‌ركرده‌ی میلله‌تی كورده و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر میلله‌تی كورد له وڵاتانی دیكه و وڵاتانی دراوسێش هه‌بووه، بۆیه ئه‌و ناسناوی ئه‌و كاریزمایه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، ناسناوه‌كه‌ی به خانه‌واده‌كه‌شی به‌خشیوه، ئه‌مه وێڕای خه‌بات و قوربانیدانی ئه‌و خانه‌واده‌یه و هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر بارزانییه‌كاندا هاتوون، كه تا ئێستاش نزیكه‌ی 8 هه‌زار بارزانی به مه‌به‌ست بێسه‌روشوێن كراون و تا ئێستا هیچ كه‌سێك چاره‌نووسیان نازانێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاتێك ئه‌و دۆزه به كه‌سایه‌تیه‌كی كاریزمای سیاسی و پێشه‌نگ ده‌به‌ستیته‌وه، به‌تایبه‌ت له جیهانی سێیه‌م، كه له قۆناغه سه‌خته‌كاندا ژیاوه، بۆ نموونه بارزانی كاتێك ته‌مه‌نی سێ ساڵ بوو، له‌گه‌ڵ دایكی له مووسڵ زیندانیكراوه، له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان كاری كردووه، له توركیا تاكو ئێران.
هه‌روه‌ها عه‌بدولحوسێن شه‌عبان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ده‌وڵه‌تی عێراقی هه‌ر له‌كاتی دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا بیری ئه‌نتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی په‌یڕه‌و ده‌كات، هه‌ندێك جار گشتگیرتر ده‌بێت بۆ دژایه‌تی هه‌موو گه‌لی كورد، ته‌نانه‌ت شوێنی ئه‌م كولتووره دژه كورده له رێبازه‌كانی خوێندن و په‌روه‌رده و فێركاریشدا كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها رژێمه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیش، وێڕای رژێمه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌موویان له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و رێچكه‌یه ده‌چن، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی كاردانه‌وه‌ی كوردییه، یه‌كه‌م، هه‌ستكردنیان به به‌رته‌سكی ئاسۆی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌وره‌ها هه‌ستكردن به په‌راوێزخستن، له به‌رامبه‌ر شۆفێنیه‌ت و خۆبه‌زلزانی.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی وڵاتان پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نابن له‌باره‌ی دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی گه‌لان و وه‌ك خۆی جێبه‌جێی ناكه‌ن، شه‌عبان گوتی، لێره‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی ئاڵۆز هه‌یه له‌كۆتاییشدا سیاسه‌ت بریتییه له ململانێ و رێككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتاییهاتنی جیهان، ئه‌گه‌ر كۆتایی هه‌بێت، ململانێ و رێككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه، له‌م ساته دیاریكراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ململانێی به‌رژه‌وه‌ندی نابنه هۆی گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت و به‌و رێگه‌یه‌ی كه خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت، ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌رێك، له‌وانه‌ش هاوسه‌نگی هێز، گه‌شه‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌دا.. له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه، كه باوه‌ڕیان به مافه‌كانی گه‌لی كورد و مافی چاره‌ی خۆنووسینیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌مه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی تاچه‌ند له‌كورد دڵنیا ده‌بنه‌وه، واتا به سه‌ركرده‌كانی كورد بۆ گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه و وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه و بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش، كه بوونی قه‌واره‌یه‌كی كوردیی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێته فاكته‌رێكی سه‌قامگیری و هۆكارێكی ئاشتی، نه‌ك هه‌ڕه‌شه.