وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق: كار له‌سه‌ر پاراستنی هه‌موو به‌نداوه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
K24 - هەولێر:
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ئاماژه به پلانه ستراتیژییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌كات بۆ زیادكردنی ئاوی ژێرزه‌وی و وه‌به‌رهێنانی كاره‌بای زیاتر له ئاوی به‌نداوه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئاوی هۆڕه‌كانی باشووری عێراق، ده‌شڵێت فراوانكردنی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌یاندایه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 16ـی حوزه‌یرانی 2023) عه‌ون دیاب، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئێستای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی جه‌خت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ده‌كاته‌وه، كه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات و چاره‌سه‌ری به‌فیڕۆدانی دارایی گشتی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات، روونیشی ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی چه‌ندین پڕۆژه‌ی له به‌رنامه‌دایه، كه به‌شێكی سه‌ره‌كییان په‌یوه‌ندییان به ژێرخانی ئاوه‌وه هه‌یه و دوای په‌سندكردنی بوودجه‌ی فیدڕاڵی به‌گوێره‌ی پێویستی ناوچه‌كان، ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت.
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، پیسبوونی ژینگه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا زیانی به عێراق گه‌یاندووه و فشارێكی زۆری خستووه‌ته سه‌ر، راشیگه‌یاند، حكومه‌ت په‌له ده‌كات له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی تایبه‌ت به سوودوه‌رگرتن له ئاوی گه‌ڕاوه و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی بۆ خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی دیكه.
عه‌ون دیاب له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، چاككردنه‌وه و دووباره شیاندنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان له كاره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی، گوتیشی، له ئێستادا له به‌رنامه‌یاندایه پارێزگاری له به‌نداوی مووسڵ بكرێت و هێشتنه‌وه‌ی به قه‌باره‌ی ئێستای له رووی كۆكردنه‌وه و گلدانه‌وه‌ی ئاستی ئاو، هه‌روه‌ها تیشی خسته سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان كه ده‌كه‌وێته سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند، یه‌كێكه له به‌نداوه سه‌ره‌كییه‌كانی سیستمی ئاوی عێراق.
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات و باشووری عێراق، هه‌مووان به‌نداوی مامناوه‌ندی و بچووكن و وه‌زاره‌ت له به‌رنامه‌یدایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بیانپارێزێت.