محه‌ممه‌د ئیسماعیل: خه‌بات له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی كورد له سووریا ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
رۆژانی 10، 11 و 12ـی ئه‌م مانگه (حوزه‌یرانی 2023) کارەکانی کۆنگرەی دوازده‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا لە هەولێر به‌ڕێوه‌چوو و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتەکەش هەڵبژاێردرا، كه له 26 ئه‌ندام پێكدێت، هاوكات محەممەد ئیسماعیل به سكرتێری ئه‌و پارته هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 16ـی حوزه‌یرانی 2023) محەممەد ئیسماعیل، سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سوپاسی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ به‌شداریكردن و سه‌رخستنی كۆنگره‌ی دوازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كۆنگره جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی ناو ماڵی كوردی و پارت و هێزه سیاسییه‌كان كرده‌وه، گوتیشی، كۆنگره دووپاتی كرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا خۆی به خه‌محۆری گه‌ل و كادرانی خۆی ده‌زانێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش كادرانی ئه‌و پارته به سنگێكی فراوانه چالاكییه سیاسییه‌كانیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و په‌یامی حزبه‌كه‌یان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جه‌خت له‌سه‌ر گرینگیدانی زیاتر به كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتكردن له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی كورد له سووریا شانبه‌شانی خه‌باتی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دیكه‌ی سووریا و به‌دیهێنانی سووریایه‌كی دیموكرات و ئازاد و فره‌حزبی.
رۆژی دووشەممە (12ـی حوزەیرانی 2023)، دوای سێ رۆژ لە دانیشتنی بەردەوام، 12ـەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا کۆتایی هات و 26 ئەندامی کۆمیتەیی ناوەندیی پارتەکە هەڵبژێردران.
رۆژی شه‌ممه 10ی حوزەیرانی 2023 له شاری هه‌ولێر به به‌شداری سه‌رۆك بارزانی و به ئا‌ماده‌بوونی زیاتر له 220 ئه‌ندام دوازده‌یه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا ده‌ستیپێكرد.
سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەشکرد و سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی بۆ شاری هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و رایگه‌یاند، هیوادارم كۆنگره‌كه‌تان سه‌ركه‌وتوو بێت و له‌ئاستی داواكاری جه‌ماوەرەکەتان بێت. هه‌روه‌ها رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریای له شۆڕشه‌كانی ئه‌یلوول و گوڵان به‌رز نرخاند و پێزانینی بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی له‌شكری رۆژ له‌شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش هه‌بوو كه به ده‌یان شه‌هیدیان پێشكه‌ش به نیشتمان كرد.
هەروەها سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست بارودۆخێك دروست بێت كه بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی باب و باپیران و به یه‌كگرتوویی رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییاته‌كان ببنه‌وه، هه‌روه‌ها داواشی كرد دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیان زیاتر پته‌و بكه‌ن و گوتی، له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كانی سووریا له ساڵی 2011ـه‌وه به به‌رده‌وامی پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كڕیز و ته‌با و یه‌كڕه‌نگ بن و هه‌ر بڕیارێك پێتان باش بوو بیده‌ن.
پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا سنووری رێکخستنەکانی لە رۆژئاوای کوردستانە و لە (14ـی حوزەیرانی 1957) دامەزراوە و دوایین کۆنگرەی پارتەکەش لە نیسانی 2014 لە هەولێر ئەنجامدرا.
بەهۆی رەوشی ئەمنی رۆژئاوای کوردستانیشەوە، جارێکی دیکە کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا لە هەولێر بەڕێوەچوو.