هاووڵاتییەک دوای سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی بە دار بەشی دەرەوەی رووپۆش دەکات

K24 – رواندز:

ئیبراهیم عومەر دانیشتووی قەزای رواندزە، دوای سووتانی ئۆتۆمبێلەکەی بە دار بەشی دەرەوەی رووپۆش دەکات.

ئیبراهیم عومەر، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە، بە کوردستان24ــی راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکەی لە ساڵی 2019دا سووتا، دواتر بیرۆکەی بە دار رووپۆشکردنی بۆ هات، لە دوایدا ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن دارتاشێکی بە رەگەز ئەمەریکی بە دار بۆ رووپۆشکرا.

ئەندرۆ بێڵی، دارتاشێکی بە رەگەز ئەمەریکییە و ماوی چوار ساڵە لە قەزای رواندز نیشتەجێیە، لەبارەی بە دار رووپۆشکردنی ئۆتۆمبێلەکەی ئیبراهیم، بە کوردستان24ــی راگەیاند، "کەمێک سەخت بوو چونکە یەکەمجاربوو کارێکی لەو شێوەیە بکرێت، ئێمە سێ جۆرە دارمان لە رووپۆشکردنی ئۆتۆمبێلەکە بەکارهێناوە گوێز، سنۆبەر و چنار".

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ساسوکیە و ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکانی دیکەی جیا دەکاتەوە دیمەنەکانی دەرەوەیتی کە لە داری گوێز، سنۆبەر و چنار رووپۆشکراوە.