لە دیالە حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار كرا
K24 – هەولێر:
ئیبتیسام محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری دیالە، رایگەیاند، حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە كە ھەرزەكارێكی تەمەن 14 ساڵە.
ئەمرۆ شەممە (17ــی حوزەیرانی 2023)، ئیبتیسام محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری دیالە، رایگەیاند، حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە، بەمەش ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای دیالە بۆ شەش حاڵەت بەرزبووەوە.
ڕوونیشیکردەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تووشبووەكە گواستراوەتەوە بۆ بەشی تایبەت لە نەخۆشخانەی فێرکاریی بەعقووبە، لەکاتێکدا تیمەکانی ڤێتێرنەری نێردراون بۆ ماڵەکەی و وەرگرتنی نمونە لە خێزانەکەی بۆ پشکنینی باری تەندروستییان، هەروەها توشبووەکە هەرزەکارێکی تەمەن 14 ساڵە.
به‌پێی زانیارییەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، وێڕای به‌رده‌وامی له تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێ، به‌ڵام هاووڵاتییان له گرتنه‌به‌ری رێککارەکانی خۆپارێزی و داخستنی مه‌یدانه هه‌ره‌مه‌كییه‌كانی فرۆشتن و بەخێوکردنی ئاژەڵ لە شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوون كه‌مته‌رخه‌من.
چاودێرانی رەوشی تەندروستی لە عێراق ئاماژەیان بەوەکردووە، ئامارە نوێیەکانی وەزاره‌تی تەندروستیی عێراق ئەوە ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئەو وڵاتە له‌و په‌تایه رزگاری نه‌بووه و هۆكاره‌كه‌ش بۆ خه‌مساردی له گرتنه‌به‌ری رێككاره‌كانه‌كان خۆپارێزی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.