پوتن له‌باره‌ی کۆتاییهێنان بە شه‌ڕی ئۆكرانیا: ئاماده‌م بۆ گفتوگۆیه‌كی دادپه‌روه‌رانه
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، پوتن ئاماده‌یی بۆ گفتوگۆ نیشاندا.
سیریل رامافوزا سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا، كه له‌شاری سانپترسبۆرگی رووسی به‌ڕێوه‌چوو، داوایكرد شه‌ڕی ئۆكرانیا كۆتایی پێبێت و گوتی: "ئێستا كاتی گفتوگۆیه".
سه‌باره‌ت به‌م هه‌نگاوه، پوتن له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی باشوری ئه‌فریقا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی كۆتاییهاتن به جه‌نگی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئۆكرانیا ده‌ربڕی، داوایكرد چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی بۆ ئه‌م قه‌یرانه بكرێت.
پوتن له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "پشتگیری له پێشنیازه‌كه‌ی هاوڕێكانمان له ئه‌فریقا سه‌باره‌ت به كۆتاییهێنان به جه‌نگی ئۆكرانیا، ده‌كه‌ین. گوتیشی: "ئێمه له پێناو ئاشتی، ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی دادپه‌روه‌رانه، كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كی له‌به‌رچاوبگیرێت".
ده‌ستخۆشیشی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقای كرد، له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئۆكرانیا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.