سوله‌یمانی داوای كۆپیه‌كی ڕێككه‌وتنی سه‌ربازی نێوان هه‌ولێر و واشنتن له عه‌بادی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
قاسم سوله‌یمانی" داوای كۆپییه‌كی ڕێككه‌وتننامه‌ی سه‌ربازی نێوان هه‌ولێر و واشنتن له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات و ده‌یه‌وێت ورده‌كارییه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه بزانێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی به ڕۆژنامه‌ی "عوكاز" ی سعودی ڕاگه‌یاندووه" كه فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی، له ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و واشنتن نیگه‌رانه،و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كردووه و داوای لێكردووه ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بزانێت، و به‌غدا له دژی ڕێككه‌وتنه‌كه جوڵه بكات، كه دۆخێكی تایبه‌تی به هه‌رێم ده‌به‌خشێت له ڕووی سه‌ربازییه‌وه.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كه ئه‌وه‌شی به ڕۆژنامه سعودیه‌كه گوتوووه" كه عه‌بادی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای له هاوپه‌یمانی كوردستانی كردووه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تاوه‌كو كۆپییه‌كی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه سه‌ربازییه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ده‌ست بخه‌ن،و په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم كردووه كه به‌غدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكییه له هه‌رێمی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له هاوپه‌یمانی كوردستانی، ڕایگه‌یاندووه" ڕێككه‌وتننامه سه‌ربازییه‌كه هیچ بڕگه‌یه‌كی تێدانییه باس له دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی بكات له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به پێدانی مووچه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه له ماوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش.
"شاخه‌وان عه‌بدوڵلا" ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بناغه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه په‌یوه‌سته به پڕچه‌ك كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوكاری و پاڵپشتی لۆجیستیه‌وه، له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌و پێیه‌ی به‌شێكه له هێزه عێراقییه‌كان و له دژی داعش ده‌جه‌نگێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و هه‌واڵه ڕاست بێت كه باس له دروستكردنی "5" بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان، و له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی" له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هیچ بڕگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه بوونی نییه