بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆنفرانسی کوردستان لانکەی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە بەڕێوەدەچێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی کوردستان لانکەی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی حوزەیرانی 2023، کاتژمێر 10:00ـي بەیانی لە ڕۆژی نێودەوڵەتیی بەرەنگاربوونەوەی گوتاری ڕق و کینە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی (کوردستان لانکەی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە) لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە ڕێکخراوە.