پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین: بایی سێ ملیۆن دینار ماسیمان فرۆشتووە

راوی ماسی
راوی ماسی

K24 - هەولێر:

پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین سەبارەت بە 100 رۆژی قەدەغەی راوە ماسی لە سنووری راپەڕین، بە کوردستان24ـی راگەیاند، لەو ماوەیەدا 69 راوچیان دەستگیرکردووە و بایی سێ ملیۆن دینار ماسییان فرۆشتووە، کە پارەکەی چووەتە خەزێنەی حکومەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین ئاشکراشیکرد، ئەمساڵ لەماوەی قەدەغەی راوی ماسی، بەکۆی گشتی نزیکەی 600 کیلۆ ماسی دەستی بەسەردا گیراوە.

ئاماژە بەوەشدا، ماسیەکان بە نزیکەی سێ ملیۆن دینار فرۆشراون و پارەکە خراوەتەوە خەزێنەی حکومەت.

ساڵانە لە سەرەتای وەرزی بەهار تاوەکو ناوەڕاستی مانگی حوزەیران، راوە ماسی قەدەغە دەکرێت، بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا ماسی کاتی زاوزێیەتی و گەرا دادەنێت.