مایک پێنس: دادگایی‌کردنی ترەمپ پەیامێکی مەترسیدار دەداتە جیهان
K24 - هەولێر
مایک پێنس جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، کە به‌ربژێره بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2024دا، رایدەگەیەنێت، دادگایی‌کردنی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مەریكا، "پەیامێکی مەترسیدار" دەداتە جیهان سەبارەت بەو وڵاتەکەی.
مایک پێنس لە پرۆگرامی "دیدار له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان- Meet the Press" له کەناڵی ئێن بی سی نیوز، وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بەو دۆسیەیەی کە تیایدا دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبارکرا بە "شاردنەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی دەوڵەت"، دایه‌وه.
پێنس رایگەیاند، دادگایی‌کردنی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لەلایەن ئیدارەی ئێستاوە "پەیامێکی مەترسیدار" بۆ جیهان دەنێرێت سەبارەت بە ئەمەریکا، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه تۆمه‌تنامه‌ی دژی ترەمپ خزمەت بە دابەشکاریی زیاتری سیاسەتی جەمسەرگیریی له ئەمەریکا دەکات.
هه‌روه‌ها مایك پێنس ئاماژەی بەوەدا، له به‌رامبه‌ر تۆمەتەکانی دژی ترەمپ كه "جددین"، دامەزراوە پەیوەندیدارەکان هەمان هەڵوێستیان نەبووه سەبارەت به هه‌ریه‌ك له‌و دۆكیومێنته نهێنیانەی کە لە ماڵ و ئۆفیسی سەرۆک جۆو بایدن دۆزراونه‌ته‌وه و ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی هه‌نتەر بایدنی کوڕی سه‌رۆك كراون.
پێنس به پێویستی زانی وەزارەتی دادی ئەمەریکا بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هەموواندا بکات، به‌ڵام وەڵامێکی روونی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌دایه‌وه کە ئه‌گه‌ر به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا، ئایا ده‌سه‌ڵاتی به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی لێبوردن بۆ تره‌مپ ده‌ربكات یان نا.
مایك پێنس کە دوای تۆمەتەکانی "ساختەکاری" لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی له ساڵی 2020دا و رووداوەکانی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لە 6ی كانوونی دووه‌مدا، نێوانی له‌گه‌ڵ ترەمپ تێكچوو، پێشتر رایگەیاندبوو له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2020 هیوادارە ترەمپ "لەلایەن تیمی یاساییەوە" به هه‌ڵه ئاڕاسته كرابێت.
پێنس رایگه‌یاند: "پێویسته هیچ كه‌سێك كه خۆی ده‌خاته پێش دەستوور، نه‌بێته سه‌رۆك".