وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێکی راگەیاند

مووچە
مووچە

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دابەشکردنی چەند وەزارەتێکی راگەیاند.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، رۆژی سێ شەممە 20/6/2023، مووچەی یەکەی 70 و 80 هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.                                                             

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە 21/6/2023، مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت و رۆژی پێنجشەممە 23/6/2023، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت. 

پێشتر جووتیار عادل، بە کوردستان24ی راگەیاندبوو: "وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدان، بۆ ئەوەی لەم ماوەیەدا گرفتەکان چارەسەر بکەن، تا بتوانرێت پێش جەژن مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش بکرێت". 

رۆژی یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023، دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش کرا، ئەمڕۆش مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.