بازاڕێکی لوبنان بووەتە دەرچەیەک بۆ کڕیارە هەژارەکان

بازاری ئەلئەحەد
بازاری ئەلئەحەد

K24 - هەولێر

هاووڵاتیەکی لوبنانی کە کارمەندی حکومەتە و کاریش دەکات، خۆی ئامادە کرد، بۆ ئەوەی روو لە بازاڕی" سوق ئەلئەحەد" بکات لە بەیروتی پایتەختی لوبنان. ئەو بڕیاری دا کە جلوبەرگێکی هاوشێوەی ئەو جلوبەرگە بکڕێت کە کڕیارێکی بیانی لەبەری کردبوو، کە لەو بازارە کڕیبووی.

ئەم بازاڕە بەناوبانگە، رۆژانی شەممە و یەکشەممە پێشوازی لە کڕیاران دەکات، کاڵاکان لەسەر دوکانەکان کۆدەکرێنەوە، لەوێ هەموو ئەو شتانە دەدۆزیتەوە کە دەتوانیت بیری لێبکەیتەوە، هەندێکیان کۆن و ئەوانی تر نوێن، وەک  جلوبەرگ، پێڵاو، کاتژمێر، مەلەوانگە، زێڕ، کەلوپەلی ماڵەوە و کتێب.

ئەو ژنە گەنجەی لە سییەکانی تەمەنیدا بوو، گوتی "لەوەتەی قەیرانی لوبنان سەری هەڵداوە جلو بەرگم لە شوێنی ناسراو و بەناوبانگ نەکڕیوە." دەشڵێت، "دەچمە 'سوق ئەلئەحەد' بۆ ئەوەی جل و پێڵاوی نوێ یان بەکارهاتوو بکڕم."

ئەم بازاڕە دەروازەیەکە بۆ هەژاران و بووەتە شوێنێک بۆ هەژارانی نوێ، کە قەیرانی ئابووری دەیان هەزار لوبنانی بەرەو لێواری هەژاری بردووە، لە کاتێکدا دوایین ڕاپۆرتی بانکی جیهانی فراوانبوونی هەژاری لە لوبنان ئاشکرا دەکات، بە نزیکەی 2.3 ملیۆن کەس دەخەملێنێت.

دیانا، کارمەندێکی حکومەتە، روونی دەکاتەوە کە مووچەکەی کە 1.8 ملیۆن لیرەی لوبنانی بوو، پێش قەیرانی ئابووری زیاتر لە 1200 دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ مووچەکەی لە 90 دۆلاری ئەمەریکی تێپەڕ ناکات.

دیانا، وەک خۆی باسی دەکات، کەمکردنەوەی مووچەکەی پاڵنەری سەرەکی بووە بۆ چوون بۆ بازاڕی ئەلئەحەد، هەرچەندە لەو کاتەوەی قەیرانەکە دەستی پێکردووە، ئەو دوو ڕۆژ لە هەفتەیەکدا لە چێشتخانەیەک کار دەکات بۆ زیادکردنی داهاتەکەی، بەڵام داهاتی مانگانەی تەنها 450 دۆلارە.

.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو بازارە لە ساڵی 1989 کراوەتەوە، هەموو ئێوارەیەکی هەینی ئامادەکاری دەکەم، بەو پێیەی فرۆشیارەکان کەلوپەلەکانیان لەسەر ئەو دوکانانە بڵاودەکەنەوە کە هەڵیان گرتووە، تا ئێوارەی یەکشەممەش بەردەوام دەبن.

دینا بەرەبەیانی شەممە پێڵاوێکی وەرزشی نایکی بە 10 دۆلار کە دەکاتە یەک ملیۆن لیرەی لوبنانی کڕی، بەڵام زۆرێک لە لوبنانییەکان هەست بە شەرمەزاری دەکەن و هەرگیز رایناگەیەنن کە لەو بازاڕە شت دەگرن دەکەن.

عیماد کە لە هیزی سەربازی لوبناندایە، بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند، دوای ئەوەی مووچەی مانگانەی یەکسان بووە بە 50 دۆلار، ناچار بووە داهاتی زیادە دەستەبەر بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە فەرمانبەرانی فەیلەقی سەربازی قەدەغەکراون لە ئەنجامدانی هەر پیشەیەکی دیکە. ئاماژەی بەوەشکرد، بازاڕی ئەلئەحەد دەرچەیەکە بۆ هەژارانی نوێ، چ کڕیار و چ فرۆشیار.