سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕاند و وێبسایتی ئینڤێست کوردستانی راگه‌یاند

K24 – هەولێر:

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، براند و وێبسایتی ئینڤێست کوردستان راگه‌یه‌ندرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (19ـی حوزەیرانی 2023)، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کونسوڵە گشتی و نوێنەره‌ دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی و ژوورە بازرگانییەکانی وڵاتانی جیهان، رێورەسمی ناساندنی بڕاند و وێبسایتی ئینڤێست کوردستان بەڕێوەچوو.

پێشتریش دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامیلکەی ئینڤێست کوردستانی بڵاوکردەوە کە لە 64 لاپەڕە پێکهاتووە کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشەکی بۆ نووسیوە، هانی وەبەر‌هێنەرانی بیانی دەدات بۆ وەگەڕخستنی سەرمایەکانیان لە هەرێمی کوردستان و دڵنیایی دەداتە وەبەرهێنەران بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانیان و پاڵپشتیکردنیان لە بەردەوامیدان لە کارەکانیان.

ئامانجی سەرۆکی حکومەت لە گرنیدان بە کەرتی وەبەرهێنان وەک روونیکردووەتەوە بۆ ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێکی بازرگانی لە ناوچەکە، هەروەها هەمەچەشنکردنی داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیدانی تەواو بە کەرتی کشتوکاڵ بۆ گرێنتیکردنی ئاسایشی خۆراک و هەرێمی کوردستان ببێتە سەبەتەی خۆراک کە دابینکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییە سەرەکییەکان.

نامیلکەی ئینڤێست کوردستان کە لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئامادەکراوە، زانیاری لەبارەی کەرتی وەبەرهێنان و بوارەکانی لە هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو بۆ روونکردنەوەی هەموو وردەکارییەکانی سێکتەری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بۆ راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانی و پێدانی زانیاری گشتگیر لە هەموو رووەکانی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

"Invest Kurdistan"  ماڵپەرێکی تایبەت بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ، "کە تێیدا باس لە سێکتەرەکانی وەبەرهێنان دەکات، کە پێکهاتوون لە سێکتەرەکانی گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و چەند سێکتەرێکی دیکە" دەکرێتەوە.

هەروەها پێشتر محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاندبوو، سەرقاڵی دروستکردنی لۆگۆیەکی نوێن بۆ وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ناوی "Invest Kurdistan" و ماڵپەرێکی تایبەت بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان لەژێر ناونیشانی "Invest.gov.krd" دەکرێتەوە، "کە تێیدا بەشێوەیەکی زۆر باش باس لە سێکتەرەکانی وەبەرهێنان کراوە، کە پێکهاتوون لە سێکتەرەکانی گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و چەند سێکتەرێکی دیکە".

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکە کە دەرفەتی ئەنجامدانی وەبەرهێنان تێیدا زۆرە و کار لەسەر ئەوە دەکەن وەکو دەستەی وەبەرهێنان دەرفەتی زیاتری ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە هەرێم برەخسێنن.

\
d
w
s