ئیبراهیم به‌غدادی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌كی بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان دروست كردووه
K24 – هەولێر:
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کونسوڵە گشتی و نوێنەرانی دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی و ژوورە بازرگانییەکانی وڵاتانی جیهان، رێورەسمی ناساندنی براند و وێبسایتی ئینڤێست کوردستان بەڕێوەچوو.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق یه‌كێك بوو له بانگهێشتكراوان و به‌شداربووانی رێوره‌سمه‌كه و له گوتارێكدا سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ بانگهێشتكردنیان له‌و بۆنه‌یه‌دا و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێناین گرینگی له‌خۆ گرتووه.
ئیبراهیم به‌غدادی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی چه‌ندان نموونه‌ی ستراتیژییه له عێراق بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنان، جه‌ختیشیكرده‌وه، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكاریه‌كی بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی گه‌شه‌ی ئابووری بگات.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه هه‌رێمی كوردستان پشتوانییه‌كی به‌هێزی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری عێراقه به‌تایبه‌تی له هاندان و راكێشانی بۆ ناو گۆڕپان و نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردن له گه‌شه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتی.
هاوكات دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیان و هه‌مه‌جۆركردنی به‌رهه‌می ناوخۆی سه‌ركه‌وتوو بووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه هه‌رێمی كوردستان له رووی تیۆری و كرده‌ییه‌وه توانیویه‌تی سوود له ئه‌زموونی بیانی ببینێت بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق به‌گشتی.
ناوبراو هیوایشی خواست هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر پته‌و بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه به‌شدار بن له دانانی ستراتیژیه‌تێكی به‌رفراوانتر بۆ ئه‌وه‌ی سوودی زیاتر به هاووڵاتیانی عێراق بگه‌یه‌نن.