كه‌ره‌م خه‌زعه‌لی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ی پێكهاته سیاسییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقن، هه‌ندێ ناكۆكی له‌باره‌ی كاتی به‌ڕێوه‌چوونییه‌وه هه‌ن. ده‌شڵێت: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت".
له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، كه‌ره‌م خه‌زعه‌لی سه‌ركرده له ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی، كه عه‌مار حه‌كیم سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، چ په‌رله‌مان بێت یاخوود ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێت، یه‌كێكه له بنه‌ماكانی دیموكراتییه‌ت.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان، كه‌ره‌م خه‌زعه‌لی ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی پێكهاته سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانن، ته‌نیا تێبینی له‌باره‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، تا ئه‌و ئاسته‌ش كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه‌یه".
باسی له‌وه‌شكرد، ئێمه وه‌كو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
خه‌زعه‌لی ئاشكراشیكرد، هه‌ندێ لایه‌ن داوا ده‌كه‌ن كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگاكان دوابخرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری زیاتر ئه‌نجام بده‌ن، دواخستنیش كاری كۆمیسیۆنه.
ناوبراو گوتیشی: "پێشنیازێك هه‌یه كه كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بۆ نیسانی 2024 دوابخرێت، كۆمیسیۆن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه ئه‌وكاره بكات، هیچ لایه‌نێك ناتوانێك هه‌نگاوی وا بنێت".
له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كان له نێوان لایه‌نه شیعییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌و سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه ده‌ڵێت: "رێگه به‌هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان دراوه، پێكهاته‌ی سیاسی نوێ پێكبهێنن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، هه‌ندێ پێكهاته‌ی سیاسی هه‌ن، ته‌نانه‌ت یاسای هه‌ڵبژاردنیش ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئێمه پێمانوایه له‌و یاسایه‌ی كه ئێستا هه‌یه، هه‌موو مافه‌كان تێدا ده‌سته‌به‌ر كراوه، یاسای پێشتر گومانی زۆری له‌سه‌ر بوو، فره بازنه‌یی بوو، ده‌نگی زۆر له ده‌نگده‌ران به‌هه‌ده‌ر ده‌چوو.
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ نێو پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌و سه‌ركرده ده‌ڵێت: "ره‌وتی سه‌در به‌شێكی گرنگی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقه، سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در روكنێكی سه‌ره‌كی عێراقه، پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در بۆ نێو پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كه‌ین، چونكه خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه نێو پرۆسه‌ی سیاسی".
ئەمڕۆ (19ــی حوزەیرانی 2023)، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی هاوپه‌یمانێتی نوێ و هێزه سیاسییه‌كان بۆ به‌شدارییان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له عێراق، له 1ی ته‌ممووز تاوه‌كو 30ی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ ده‌رگای خۆتۆماركردن ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنكانی عێراق داوای له هاووڵاتیان كردبوو سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمیسیۆن له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانی ده‌نگدانیان.
رێککەوتی (20ـی ئاداری 2023)، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ رۆژی 6ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەک رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقی پەسەندکرد.
هەروەها پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ماددەی 15 و 16ی هەمواری یاسای هەڵبژاردندا، بەگوێرەی ماددەی 15، 320 کورسی بەسەر پارێزگاکان دابەشدەکرێت، نۆ کورسیش بەسەر کۆتاکاندا بەمشێوەیە دابەشدەکرێت مەسیحی 5 کورسی لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا،هەولێر، دهۆک و نەینەوا.
سابیئەی مەندائی یەک کورسی لەپارێزگای بەغدا، کوردی فەیلی لە پارێزگای واست یەک کورسی، شەبەک یەک کورسی پارێزگای نەینەوا، ئێزیدی یەک کورسی لە پارێزگای نەینەوا.
بەپێی هەموارەکە، ئەو پارێزگایانەی کۆتاکانیان بەسەردا دابەشکراوە بە یەک بازنە هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن. هەروەها پەرلەمان دەنگی لەسەر ماددەی 16 ی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان، ئەویش جیاکردنەوەی دەنگەکانە بە سیستەمی ئەلیکترۆنی و بەدەست، واتە لە هەمان وێستگەی دەنگدان جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستیش ئەنجامدەدەرێت.
سەرەتای مانگی رابردووش، جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ده‌ستیان به ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی سیستمی تایبه‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ تۆماركردنی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كانیان كردووه.
سەبارەت بە واده‌ی هەڵبژاردنیش گوتی: بەپێی ئەوەی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هاتووە، دوا واده بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه نابێت له 20ی کانوونی یەکەمی ئه‌مساڵ تێپه‌ڕێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کۆمیسیۆن رێوشوێنی پێشوەختەی گرتووه‌ته‌به‌ر.
هەروەها كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی ته‌كنیكیی بۆ دابینكردنی ئامێری تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن و ئیداره‌دانی پرۆسه‌كه پێكهێناوه و دا‌واشیان له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران كردووه، ناوی ئاواره‌كان و زانیاری كه‌سییان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان بۆیان ره‌وانه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان نه‌فه‌وتێت.
لەماوەی رابردوودا لە بەغدا و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق خۆپیشاندان دژ بە هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە ئەنجامدرا و خۆپیشانده‌ران داوایان کرد سیستمی سانت لیگۆ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یاسای ساڵی 2019 و جه‌ختیان له‌وه کردەوە جێبه‌جێكردنی سیستمی سانت لیگۆ ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ چوارچێوه‌ی یه‌كه‌م و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناكۆكی و پشێوییه‌كان له‌وڵاتدا، ئەویش بەهۆی مانەوەی هێزە گەورەکان و رێگریکردن لە هاتنە پێشەوەی هێزی نوێ.