سلێمانی.. بازرگانێكی عه‌ره‌ب به‌ به‌های پتر له‌ ملیارێك دینار سه‌وزه‌ و میوه‌ له‌ عه‌لوه‌ ده‌بات و دیار نامێنێت

kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

لە سلێمانی، بازرگانێك بە بەهای زیاتر لە ملیارێك دینار سەوزە و میوەی بازرگانانی عەلوە دەبات و دیار نامێنێت.

ئەو بازرگانە پێشتر بەرھەمی سەوزە و میوەی رەوانەی شارەكانی عێراق كردووە.

كوردستان24 تۆماری دەنگی بازرگانەكەی دەستكەوتووە و دەڵێت "ھەوڵدەدەم پارەی ھەموو ئەوكەسانە بدەمەوە كە لامە".

بەڵام لیژنەی سەندیكای عەلوەی سلێمانی دەڵێ "ھیچ گرێبەستێك لە نێوان ئەو بازرگانە و بازرگانەكانی عەلەوەكە نەبووە، بۆیە تەنیا چاوەڕێی ویژدانی ئەو بازرگانە عەرەبەین كە پارەكەی بردووە و بیگەڕێنێتەوە".

ئەو بازرگانە عەرەبە لە ساڵی 2012وە لەناو عەلوەی سلێمانی کاردەکات، میوە و سەوزەی لای دوکاندارەکانەوە بە قەرز بردووە و لە ناوەڕاست و باشوورى عێراق فرۆشتوویەتى  .

پێشتر حاڵەتێکى دیکەى لەم شێوەی دروست بووە، بەڵام دواتر پارەکانى داوەتەوە بەڵام ئەم جارە بڕى پارەکە زۆرە .