ئه‌عره‌جی: زیاتر لە سێ هەزار "تیرۆرست"مان لە گرتووخانه‌كانی رۆژئاوای کوردستان وه‌رگرتووه‌ته‌وه
K24 - هەولێر
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له سێیه‌مین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له نیویۆرك رایگه‌یاند، عێراق زیاتر له سێ هه‌زار تیرۆریستی وڵاته‌كه‌ی له گرتووخانه‌كانی باكووری سووریا (رۆژئاوای کوردستان) وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی گه‌وره‌یان له بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ناوه و ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه وایكردووه ژینگه‌ی تیرۆر تێكبچێت و به‌شێك له سه‌ركرده‌كانیان بكوژرێن.
ئه‌عره‌جی ده‌شڵێت: "حكومه‌تی عێراق بایه‌خی به كه‌مپی هۆل داوه كه زیاتر له 50 هه‌زار كه‌سی عێراقی و سووری و 10 هه‌زار بیانی تێدایه و زۆربه‌یان ژن و منداڵن، ئه‌م كه‌مپه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه له‌سه‌ر ئاسایش نیشتمانی عێراق و ناوچه‌كه، به‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی خراپی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی بیری تاوانكاری و توندوتیژی هه‌یه".
راشیگه‌یاندووه، تائێستا عێراق 1393 خێزانی له كه‌مپی هۆل گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و 840 خێزانیان خراونه‌ته ناو پرۆگرامی دووباره شیاندنه‌وه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگا بكرێنه‌وه".