لە ئاستانە گفتوگۆ لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی سووریا دەکرێت

دیمەشق پایتەختی سووریا
دیمەشق پایتەختی سووریا

K24 - ئەنقەرە

کۆبوونەوەی ئاساییکردنەوەی تورکیا و سووریا ئەمڕۆ 20ی حوزەیران لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوەدەچێت.

لەم دیدارەدا جێگری وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سووریا، رووسیا و ئێران کۆدەبنەوە هەروەها نوێنەرانی حکومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆن بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئوردن، لوبنان و عێراق وەک چاودێر ئامادە دەبن.

وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان لەبارەی کۆبوونەوەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:  چاوەڕوان دەکرێت چاودێران بەشداری دانوستانەکە بکەن .

پرسەکانی گۆڕینی دیمۆگرافیا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رێوشوێنی دروستکردنی متمانە لە خۆدەگرێت و چارەسەرێکی سیاسی بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی پەنابەرانی سووری  بۆ وڵاتەکەیان و هەڵوێستی حکومەتی دیمەشق سەبارەت بە ئەولەویەتەکانی تورکیا دیاری دەکرێت، کە چۆن ئەم پرۆسەیە بەرەوپێش بچێت.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق دوای 11 ساڵ لە 28ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ دەستیپێکردەوە، وەزیرانی بەرگری نیشتمانی و بەرپرسانی هەواڵگری و پاشان جێگرانی وەزیر و وەزیرانی کاروباری دەرەوە لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا کۆبوونەوە.

ئەمجارە ئەم دانوستانانە لە 20ی حوزەیران لە ئاستانە لەسەر ئاستی بریکاری وەزیرانی دەرەوە بەڕێوە دەچێت وه زاره تی درەوەی کازاخستان رایگەیاندووە، دانوستانەکانی سووریا له رۆژانی 20-21ی حوزەیران له ئاستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوەدەچێت.

چاوەڕوان دەکرێت نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئوردن، لوبنان و عێراق بەشداری لە دانوستانەکان بکەن.