لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە

هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان - ئەرشیف
هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان - ئەرشیف

K24 - بەغدا

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە.

نەبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدری گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 20/6/2023، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کە تێدا باس لە کاروباری ناوخۆی کۆمسیۆن و پرسی هەڵبژاردنی پارێزگاکان و ئامادەکارییەکان کرا.

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان،  نەبراس ئەبو سۆدە گوتی: "لە کۆبوونەوەکە باس لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە و لە کارنامەی کۆبوونەوەکە هیچ بڕگەیەک لەسەر ئەو بابەتە دانەنراوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت".