ئیبراهیم شه‌ره‌فانی: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا له كاتێكی هه‌ستیار و گرنگ دایه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیای كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێ كرا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یش كۆبووه‌وه، هاوكات راوێژكارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و سه‌ردانه له كاتێكی هه‌ستیار و گونجاو و گرینگ دایه.
ئیبراهیم شه‌ره‌فانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ردانه له كاتێكی هه‌ستیار و گونجاو و گرینگ دایه و شێوازی سه‌ردانییه‌كه و پێشوازیكردن له سه‌رۆكوه‌زیران گرینگ و بایه‌خداره، به‌تایبه‌ت كه سه‌رۆككۆماری توركیا پێشوازی له سه‌رۆكوه‌زیران كرد و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاكان فیدان، وه‌زهیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كرد.
ئه‌و راوێژكاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونیشكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندی گرینگ و باڵای هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا توركیایش خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی، وه‌ك ده‌وڵه‌ت له ناوخۆیدا و وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی كاریگه‌ر له ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، نه‌خاسمه كه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی زلهێزی ناوچه‌كه داده‌نرێت، بۆیه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرینگه به وردی بتوانێت ئامانجه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا گرێ بدات.
له‌باره‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی توركیا و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، ئیبراهیم شه‌ره‌فانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وه‌ك ستراتیژ توركیا خاوه‌نی ستراتیژیه‌تی قووڵی خۆیه‌تی، ده‌كرێ له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان و پێشكه‌وتووه‌كان هه‌ندێك له‌و ستراتیژییانه‌یش پێشبكه‌ون، به‌ڵام به‌گشتی حكومه‌تی ئێستای توركیا كه درێژكراوه‌ی حكومه‌ته‌كانی دوو ده‌یه‌ی رابردووه، خاوه‌نی ستراتیژییه‌تێكی تا ڕاده‌یه‌ك نه‌گۆڕه، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ توركیا له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت، یه‌كه‌م، پاراستن و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، نه‌خاسمه له بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری و وه‌به‌رهێناندا به‌تایبه‌تریش وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وتدا، به‌وپێیه‌ی له ماوه‌كانی رابردوودا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی توركیاوه سوودێكی گه‌وره‌ی بۆ هه‌ردوولا هه‌بووه. دووه‌م ئه‌و گۆڕانكاری و پێشهاته نوێیانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه له ئه‌نجامدا روون ده‌بێته‌وه كه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه‌دا پێگه‌یه‌كی گرینگه، بۆ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌تایبه‌تی.
شه‌ره‌فانی جه‌ختیشیكرده‌وه، كه توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت و به‌رگریشی لێ ده‌كات، چونكه وای ده‌بینێت، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ گه‌یشتن به ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و دواتریش گه‌یشتن به كه‌نداو، هاوكات گوتیشی، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان لاواز بێت، ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ لایه‌نی دیكه‌ی ده‌ره‌كی وه‌ك ئاڵته‌رناتیڤی توركیا له عێراق دروست ده‌بێت، بۆیه توركیا له‌م سۆنگه‌یه‌وه مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ده‌هێڵێته‌وه، به‌ڵكوو پێشیان ده‌خات.
ناوبراو روونیشكرده‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌نارده‌كردن و هه‌نارده‌نه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه، عێراق به‌پێی مادده‌ی 121ـی ده‌ستوور پابه‌نده به ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مه له یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵیشدا په‌سند كراوه و ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا روونیکردووەتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەییشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا، بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت."
ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەبێتە سێیەمین سەردانی فەرمیی مەسرور بارزانی وەکو سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە. رۆژی 28-11-2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم سەردانی فەرمی وەکو سەرۆکی حکومەت بۆ تورکیای ئەنجامدا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.
پاش کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی گوتی، "به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاومان به‌دیهێنا له‌باره‌ی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان، له‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه بازرگانییه‌كان و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه."
رۆژی هەینیش 15ـی نیسانی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جاری دووەم بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە 28ـی ئایاردا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، رۆژی شەممە 3ـی حوزەیرانی 2023، لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاسایی خوارد، پاشان كاتژمێر 22:00ـی هەمان رۆژ کابینەی نوێی حکومەتەکەی ئاشکرا کرد.