یه‌كه‌مین كاروانی هاوكاریی مرۆیی ده‌گاته دانیشتووانی كامپی روكبانی ئاواره سوورییه‌كان
K24 - هەولێر:
تیمی كاری "رێكخراوی فریاگوزاری سووری" كه باره‌گاكه‌ی له واشنتۆنه، رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ركه‌وتوو بوونه له شكانی ئه‌و گه‌مارۆ سه‌پێندراوه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا و سوپای رووسیا له‌و وڵاته خرابووه سه‌ر كامپی رو‌كبان، كه ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سنووری نێوان سووریا – ئوردن – عێراق.
رێكخراوی فریاگوزاری سووری ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 20ـی حوزه‌یرانی 2023) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كامپی رو‌كبان كه ده‌كه‌وێته ته‌نیشت بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ته‌نه‌ف، به ته‌واوه‌ته‌ی فه‌رامۆشكرابوو و دانیشتووانه‌كه‌یشی له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردووا به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی سووریا و رووسیای هاوپه‌یمانییه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو، دووچاری چه‌ندین قه‌یران و كێشه‌ی جۆراوجۆر بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه به گه‌یشتنی یه‌كه‌مین كاروانی هاوكارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ كامپه‌كه و وه‌ك به‌شێك له پڕۆسه‌یه‌كی گه‌وره به‌مه‌به‌ستی دانانی سنوورێك بۆ ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی سه‌ر كامپه‌كه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوه‌كه، تا ئێستا نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار هاووڵاتی سووری له‌ناو كامپی روكباندا ده‌ژین، رێكخراوه‌كه گه‌یشتنی هاوكارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به سه‌ره‌تاو هه‌نگاوێكی گرنگ له قه‌ڵه‌م ده‌دات، هاوكات سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كردووه كه هاوكاری كردووه.
تیمی كاری "رێكخراوی فریاگوزاری سووری" له ئاداری 2011 دامه‌زراوه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به حكومه‌تی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی سووری له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، كه له شوباتی هه‌مان ساڵدا ده‌ستیپێكرد.