نوێنەری سەرۆک بارزانی لە کۆڕبەندی 40 ساڵەی حزبە دیموکراتەکانی جیهان لە لەندەن بەشداربوو

فەلاح حەسەن، نوێنەری سەرۆک بارزانی
فەلاح حەسەن، نوێنەری سەرۆک بارزانی

K24 - لەندەن:

نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی 40 ساڵەی حزبە دیموکراتەکانی جیهان لە لەندەن، رایگەیاند، ئەم کۆڕبەندە دەبێتە هۆی دروستبوونی لۆبییەکی باش بۆ هەرێمی کوردستان.

فەلاح حەسەن، نوێنەری سەرۆک بارزانی، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەشداربووین لە کۆڕبەندی 40 ساڵەی حزبە دیموکراتەکانی جیهان لە لەندەن، کە نوێنەری زیاتر لە 70 وڵات تێیدا بەشدارن، جگە لەوەی سەرکردەی چەندین وڵاتی جیا جیا بەشدارن.

راشیگەیاند، ئەم کۆربەندە دەبێتە هۆی دروستبوونی لۆبیەکی باش بۆ کوردستان، هەروەها ئایندەیەکی باشیش بۆ ناسینی کەیسی کورد و لۆبی کوردستان دەڕەخسێنێت.

نوێنەری سەرۆک بارزانی، گوتی: کۆبوونەوەمان لەگەڵ حکوومەتی بەریتانا، حیزبەکانی بەریتانا، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و سەرۆکی حکوومەتی پێشووی بەریتانیا ئەنجامداوە.

هەروەها گوتیشی: لەسەر ئاستی حزبەکان لەگەڵ حزبی ئەلبانی، ئیتاڵی، فەرەنسی، کەنەدا و ئوستوڕاڵیا کۆبووینەوە، جگە لەوەش سەرۆکی حکوومەتی وڵاتانیشمان بینی وەک نەمسا، نەرویج و فینلاندا.

نوێنەری سەرۆک بارزانی، ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا دیدارمان لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا دەبێت.