موسا ئەحمەد: ناکەوینە ژێر هیچ بڕیارێک ئەگەر لە بەرژەوەندی ئاوارەکان و پەنابەرەکاندا نەبێت

K24 - هەولێر:

 سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی راگەیاند، ناکەوینە ژێر هیچ بڕیارێکی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەگەر لە بەرژەوەندی ئاوارەکان و پەنابەرەکاندا نەبێت.

موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە رۆژی جیهانی پەنابەران، تایبەت بە کوردستان24، رایگەیاند، دەزگای خێرخوازی بارزانی هەمیشە لە خزمەت پەنابەر و ئاوارەکانداییە هیچ کاتێکیش جیاوازی لە نێوانیاندا ناکەین.

راشیگەیاند، ناکەوینە ژێر هیچ بڕیارێکی حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەگەر لە بەرژەوەندی ئاوارەکان و پەنابەرەکاندا نەبێت.

سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئاماژەی بەوەدا، هەوڵدەدەین لە داهاتوودا هەموو خزمەتگووزارییەکانیان بۆ دابینبکەین تا دەگەڕێنەوە ناوچەکانییان. هەروەها مووسا ئەحمەد گوتیشی: داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە ئەوانیش درێخی نەکەن و هاوکاری پەنابەران بکەن.

لە ساڵی 2001 رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان 20ی حوزەیرانی وەک رۆژی جیهانی پەنابەران دیارکردووە. بەگوێرەی ئامارەکان ئێستا 82 ملیۆن و 400 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهان ئاوارە و پەنابەرن. لەو ژمارەیەدا 26 ملیۆن و 400 هەزار کەسیان پەنابەرن و 48 ملیۆنیش ئاوارە بوونە.