نێچیرڤان بارزانی: داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌نده‌ ‏به‌ هه‌مەجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى ‏UN‏ كرد
نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى ‏UN‏ كرد
نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى ‏UN‏ كرد

K24 – هەولێر:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاووتوێی پرسی هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان كرد.

ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 21ـی حوزه‌یرانی 2023)،  نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له‌ شاندێكى باڵاى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌ ‏سه‌رۆكايه‌تيى عه‌بدوڵڵا ئه‌لده‌رده‌رى ياريده‌رده‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه ‏يه‌كگرتووه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێميى ‏UNDP‏ بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا شانده‌كه‌ پوخته‌يه‌كيان ده‌رباره‌ى ئامانجى سه‌ردانيان بۆ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو، كه‌ بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌ له‌ ‏هه‌مەجۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و به‌ ته‌نيا پشتنه‌به‌ستن به‌ نه‌وت، له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى دووپاتىكردوه‌ كه‌ داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ‏به‌ هه‌مەجۆركردنى ئابوورى و سه‌رچاوه‌كانى داهاته‌وه، به‌نده‌.‏

هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ ‏قه‌يرانێكى جددييه‌ و كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر عێراق هه‌يه‌، بۆيه‌ ده‌بێ عێراق به‌ ‏پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى به‌ جددى ڕووبه‌ڕووى ئه‌و قه‌يرانه‌ ببێته‌وه‌.

شانده‌كه دووپاتىكرده‌وه‌ كه‌ هه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و هه‌م بۆ ‏هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات، يارمه‌تيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ن.‏

شانده‌كه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌يان به‌ كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان كرد، كه‌ تێیدا ئاماده‌يى و پشتگيريى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانيان ‏ده‌ربڕيوه‌ بۆ يارمه‌تيدانى هه‌رێمى كوردستان له‌ پلانسازى و دانانى نه‌خشه‌ڕێگه‌ بۆ ‏چۆنيه‌تيى راكێشانى وه‌به‌رهێنانى بيانى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ره‌خساندنى ‏ده‌رفه‌تى كار بۆ گه‌نجان.‏

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پێشوازى له‌ بيروبۆچوون و پلانى ‏ ئه‌لده‌رده‌رى و ‏UNDP، هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و ‏هه‌وڵه‌كانى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌رز نرخاند.‏

768