هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا: پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەکاتی خۆیدا
K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت: به‌ده‌ر له‌وه‌ی فشاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه، ئێمه وه‌ك پارتی بڕوامان به‌وه هه‌بووه كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بكرێت.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن به‌شێكه له پرۆسه‌ی سیاسی و وڵاتی ئێمه جوان ده‌كات و مافی هاووڵاتی دابین ده‌كات.
ئاشكراشیكرد، كه كاتی خۆی ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان پێمان باش نه‌بوو ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان درێژبكرێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌روه‌ها گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه هه‌ڵبژاردن به پاكترین شێوه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
ده‌شڵێت: "ئێمه بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ین، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به لایه‌نی هونه‌ری، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانییه كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پارتی ئاماده‌یه به كۆده‌نگی له نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، ئه‌گه‌ر حزبی دیكه نه‌یه‌ن بۆ نێو ئه‌و پرۆسه‌یه، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مه بزانن كه به‌رپرسیارێتییه‌كان له‌سه‌ر ئێمه نامێنێ.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندی نێوانمان گرفت و ئاڵۆزی تێدایه، به‌ڵام پچراو نییه و شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه دووباره گفتوگۆ ده‌ستپێبكرێته‌وه، چونكه تا ئێستا له حكومه‌تدا به‌یه‌كه‌وه‌ین، له بڕیاردان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیشدا پێكه‌وه بڕیارده‌ده‌ین.
ده‌شڵێت: "سیاسه‌تی یه‌كێتی له به‌غدا به‌و ئاراسته‌یه بوو، كه پارێزگای سلێمانی وه‌كو پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، كه ئامانجیان پارێزگاكانی دیكه‌ش بوو، كه به‌ركه‌وته‌ی سیاسی، فیكری و فه‌لسه‌فی له‌نێوان ئێمه و یه‌كێتی به‌وهۆیه‌وه دروست بووه، چونكه هه‌رێمی كوردستان به خوێن و فرمێسك هاتووه‌ته دی و به ئاسانی به‌رهه‌م نه‌هاتووه".
باسی له‌وه‌شكرد، ئێمه وه‌ك پارتی پێمانوایه بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ر حزبێكی سیاسی، كارێكی هه‌ڵه‌یه و به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به‌هێزبكرێت و به‌رگری له ده‌ستووری عێراق بكه‌ین كه ته‌واوی مافه‌كانی ئێمه‌ی تێدا به‌رجه‌سته كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لایه‌نی وا هه‌یه ناتوانن پڕۆژه‌یه‌كی وه‌كو چاڤی لاند ئیداره پێبده‌ن، دێن باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئه‌و حزبه ئه‌گه‌ر میدیای لێوه‌ربگیرێته‌وه هیچی دیكه‌ی پێناكرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پێویسته كێشه‌كان نه‌برێنه به‌غدا و له‌ناو هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ربكرێن، پێویسته خه‌ڵك بزانێت كێن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت قه‌واره‌ی هه‌رێم لاواز بكات و كێشن ئه‌وانه‌ی به‌هێزی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌رچه‌ند په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی داوه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له مانگی 11ی ئه‌مساڵ، به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ندێك لایه‌نی كوردستان هه‌ن، نایانه‌وێت پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
لە کۆبوونەوەی 9/10/2022، پەرلەمانی کوردستان، پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی (درێژکردنەوەی تەمەنی) بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا، بەمەش خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ زیاتر لە ساڵێکی دیکە بەردەوام دەبێت. وەک لە پێشنیازەیاساکە هاتووە: خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق، تا کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لەسەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت.
پێشتر چوار جار دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له‌سه‌ر پرسی ده‌ستووریی بوونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك، دانیشتنه‌كانی دواخستووە.