دوو كادیره‌كه‌ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه ئازاد كران
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و دوو چالاكوانه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه كادیری "پارتی دیموكراتی كوردستان" ن و به‌هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به سه‌ردانی نوری مالیكی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌وه ده‌ستگیر كرابوون، كه‌مێك پێش ئێستا ئازاد كران.
"ئه‌رده‌ڵان ئه‌حمه‌د" و " به‌ڕێز ساڵح ئیناخی" كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئازاد كران، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناڕازیی بوونیان به سه‌ردانی مالیكی بۆ ئه‌و شاره ده‌ستگیریان كردبوون.
پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له چالاكوانان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، دژی چوونی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بۆ پارێزگاكه‌یان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ودا بوودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕاوه، به‌و هۆیه‌وه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیر كرد.