مۆرینهۆ باشترین یاریزانه‌كانی مێژوو ده‌ستنیشان ده‌كات
لێدوانێكی مۆرینهۆ بڵاو بۆته‌وه كه تێیدا ئاماژه به 3 باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت ناوی كریستیانۆش پشتگوێ ده‌خات.
رۆژنامه‌ی Daily Expressـی بریتانیا، له بابه‌تێكدا لێدوانێكی خۆزێ مۆرینهۆی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه (پێلێ، مارادۆنا و مێسی) 3 باشترین یاریزانی مێژوو تۆپی پێن.
كوره‌كه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ، ئه‌م لێدوانه‌ی باوكی له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له تویته‌ر پشتڕاست كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه باوكی (پێڵێ، مارادۆنا و مێسی) به 3 یاشترین یاریزانی جیهان ده‌زانێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی مۆرینهۆ زوو به ته‌واوهی جیهاندا بڵاوبۆته‌وه و هه‌مووشیان به سه‌رسووڕمانه‌وه له په‌راوێزخستنی ناوی كریستیانۆ ده‌ڕوانن، له كاتێكدا كریس پێشتر له ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینهۆ له ریال مه‌درید یاریی كردووه و هاونیشتیمانی مۆرینهۆیه و 3 جار خه‌ڵاتی باڵۆن دۆریشی بردۆته‌وه.