ئیمانوێڵ ماكرۆن: جیهان پێویستی به شۆكێكی گه‌وره‌ی دارایی هه‌یه
K24 – هەولێر:
لووتكه‌ی "په‌یماننامه‌ی دارایی نوێی جیهانی" به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رۆك و سه‌ركرده جیهانییه‌كان له پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مووان پێویستییان به ته‌رخانكردنی داراییه‌كی تایبه‌ت هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 22ـی حوزه‌یرانی 2023) له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كاره‌كانی لووتكه‌ی "په‌یماننامه‌ی دارایی نوێی جیهانی" به به‌شداری سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی 40 وڵات و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ده‌ستیپێكرد. له‌میانی كردنه‌وه‌ی لووتكه‌كه‌دا ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، پێویستیان به هێنانه‌ئارای شۆكێكی پاره‌داركردنی ساڵ و ته‌رخانكردنی داراییه‌كی تایبه‌ته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رووه و سه‌رۆك و سه‌ركرده به‌شداربووانی لووتكه‌كه له ناویشیاندا ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكانی وڵاتانی ئه‌فریقیا رایگه‌یاند، ئه‌و په‌یماننامه داراییه نوێیه، زۆرترین رێزی بۆ سه‌روه‌ری وڵاتان تێدایه.
بیرۆكه‌ی ئه‌م لووتكه‌یه له تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو (2022) له‌میانی كۆنگره‌ی لایه‌نه‌كانی كه‌شوهه‌وا (Cop27) هاته ئاراوه، دوای ئه‌و پلانه‌ی میا مۆتلی، سه‌رۆكوه‌زیرانی باربادۆس پێشكه‌شی كرد. هاوكات مۆتلی له لووتكه‌كه‌ی پاریس به‌شداره و له گوتارێكدا رایگه‌یاند "چاكسازی له دامه‌زراوه‌كان به‌س نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، به‌ڵكو پێویستمان به وه‌رچه‌رخانێكی ره‌های سیسته‌می دارایی هه‌یه". گوتیشی، كه به دڵێكی خه‌مباره‌وه به‌شداری له لووتكه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێهیواش نین.