كه‌شناسێك: له رۆژانی داهاتوو پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی باشووری عێراق ده‌گه‌نه 49 پله‌ی سیلیزی
K24 - هەولێر:
كه‌شناسێكی عێراق ئاشكرایده‌كات، له رۆژانی داهاتوو، له ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق، پله‌كانی گه‌رما تا ئاستی نیوه‌ی كوڵان به‌رزده‌بنه‌وه. ده‌شڵێت: " پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رمای شاره‌كانی باشووری عێراق بگاته 49 پله‌ی سیلیزی".
سادق عه‌تییه كه‌شناسی دیاری عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له رۆژانی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی شاره‌كانی عێراق تا ئاستی نیوه‌ی كوڵان به‌رزده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت شاره‌كانی باشووری عێراق.
سادق عه‌تیه باسی له‌وه‌شكردووه، له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، كه‌شوهه‌وای هاوینه و گه‌رما ده‌ستپێده‌كات.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و به‌غدا له نێوان 44 تاكو 46 پله‌ی سه‌دی بێت، هه‌روه‌ها له ئه‌نبار 42 تاكو 44 و له شاره‌كانی باكوور و هه‌رێمی كوردستانیش له نێوان 42 تاكو 45 و هه‌روه‌ها له باشووریش 47 تاكو 49 پله‌ی سیلیزی بێت.