تا ئێستا 1.5 ملیۆن كه‌س بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گه‌یشتوونه‌ته سعوودیه
K24 – هەولێر:
سعوودیه ئاماژه به‌وه ده‌كات، 1.5 ملیۆن كه‌س به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م وڵاته و زۆربه‌شیان له‌رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه گه‌یشتوون.
وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی سعوودیه له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن موسوڵمان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه حه‌ج له رێگه‌ی ئاسمانی، به‌نده‌ر و وشكانییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته سعوودیه و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ژماره‌كه بگاته ئاستی پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، كه له ساڵی 2019، نزیكه‌ی 2.4 ملیۆن موسڵمان فه‌ریزه‌ی حه‌جیان ئه‌نجامدا.
پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه، كه به‌ر له ده‌سپێكی مه‌راسیمی حه‌ج له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ی موسڵمانان بگه‌ن به سعوودیه.
پێشتریش محه‌ممه‌د بێجاوی راوێژكاری كاروباری سه‌ردان لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، بە کەناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئیخبارییه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی راگەیاندبوو، وەزارەتەکەیان بە هەموو توانا و کارمەندەکانییەوە کاردەکات بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روو له سعوودیه ده‌كه‌ن.
بێجاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، سه‌رجه‌م توانا ماددیی، ته‌كنه‌لۆژی و مەدەنییەکان خراونه‌ته گه‌ڕ، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەو کەسانە بکەن کە بۆ حه‌ج دێنه سعوودیه.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هەموو دەروازە سنوورییەکان بۆ پێشوازییكردن له حاجییان كراوه‌ن و زۆرترین ئامادەکاریی كراوه تاكو كاره‌كانی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روو له سعوودیه ده‌كه‌ن، به زووترین كات رابپه‌ڕێندرێت.
به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، ساڵانه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و فه‌رمانه ئایینیه، ملیۆنان كه‌س له خه‌ڵكی موسڵمان سه‌ردانی سعوودیه ده‌كه‌ن، چه‌ند رۆژێك به‌ر له جه‌ژنی قوربان پرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كات و تا 4 رۆژی جه‌ژنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و كۆتایی پێدێت.