به ڤیدیۆ: ئه‌و ژووره‌ی ویستیان ئه‌ردۆغانی تێدا بكوژن
K24 – هه‌ولێر:
زانیاری نوێ له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ژووره ئاشكرا بووه، كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، له كاتی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌دا تێیدا بووه.
به پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی "خبر تورك" كوده‌تاچییه‌كان ڕۆژی 15/7/2016 ویستوویانه ئه‌ردۆغان بكوژن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هوتێل "مه‌رمه‌ریس" و ئه‌و ژووره‌ی كه سه‌رۆك كۆماری تیدا بووه.
هه‌واڵنێری كه‌ناڵه‌كه چووه‌ته ناو ئه‌و ژووره‌وه كه له كاتی كوده‌تاكه‌دا ئه‌ردۆغانی تێدابووه، و ڕایگه‌یاندووه، شوێنه‌واری گوله و بۆمبه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه سه‌ربازه كوده‌تاچییه‌كان نه‌یانویستووه سه‌رۆككۆمار بگرن، به‌ڵكو ویستوویانه بیكوژن.
كه‌ناڵه‌كه زانیاری زیاتری له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا كردووه و باسی ئه‌و ساتانه ده‌كات كه سه‌ربازه كوده‌تاچییه‌كان یه‌كه‌م پرسیاریان له پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆككۆمار كردووه و گوتوویانه (كوا سه‌رۆك) له وه‌ڵامدا پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان گوتوویانه سه‌رۆك لێره نییه و هۆتێله‌كه‌ی به‌جێهێشتووه، له‌وكاته‌دا شه‌ڕ له نێوان هه‌ر دوولادا ڕوویداوه و یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی ئه‌ردۆغان كوژراوه.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه كوده‌تاچییه‌كان زانیویانه سه‌رۆككۆمار له‌وێ نه‌ماوه، و له ده‌رگایه‌كی هوتێله‌كه‌وه ڕایانكردووه‌ته ناو باخێكه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یانه‌وه نه‌یانتوانیووه ڕابكه‌ن.
كه‌ناڵه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه پاشتر 9 كه‌س له‌و سه‌ربازانه ده‌ستگیر كراون و یه‌كێكیشیان بریندار بووه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری "ئیزمیر" خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.