بۆ كۆچی دوایی مه‌تران جاك ئیسحاق باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه
K24-هه‌ولێر:
به‌هۆی كۆچی دوایی مه‌تران جاك ئیسحاق، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌ساقیفه‌ی ئیبارشیه‌ی هه‌ولێری كلدانی و یاریده‌ری پێشووی پاتریاركی كلدان و مه‌تران فه‌خری ئیبارشیه‌ی نوسه‌یبینی كلدانی، باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
ده‌قی په‌یامی باره‌گای بارزانی بۆ كۆچی دوایی مه‌تران جاك ئیسحاق:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز دكتۆر( جاك ئیسحاق ) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌ساقیفه‌ی ئیبارشیه‌ی هه‌ولێری كلدانی و یاریده‌ری پێشووی پاتریاركی كلدان و مه‌تران فه‌خری ئیبارشیه‌ی نوسه‌یبینی كلدانی-مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و خوشك و برایانی كلدانی ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، دڵنه‌وایی به خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆستانی جه‌نابی مه‌تران جاك ئیسحاق ببه‌خشێت.
بارەگای بارزانی
23ی حوزەیرانی 2023