به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران: رێژه‌ی گه‌شتیاران له هه‌ڵكشاندایه
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، رێژه‌ی گه‌شتیاران له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له هه‌ڵكشاندایه.
فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران، سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رۆژانی جه‌ژن و ئاماری گه‌شتیاران، به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ساڵانه رێژه‌ی گه‌شتیاران له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران له هه‌ڵكشانه و له‌وه‌رزی به‌هار نزیكه‌ی نیو ملیۆن گه‌شتیار له ده‌ڤه‌ره‌كه ماونه‌ته‌وه.
پێشتریش دلێر محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران بۆ وه‌رزی هاوین، له ئاستێكی یه‌كجار باشدایه.
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، به‌هۆکارەکانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و پرۆسه‌ی خۆپارێزی له‌م په‌تایه، ره‌وتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردبوو، دوای هه‌ڵگرتنی رێككاره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌م په‌تایه، خه‌ریكه كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بوژێته‌وه و گه‌شتیاران به چڕی روو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.