کەنەدا کۆمپانیاکانی گوگڵ و مێتا ناچار دەکات پارە بە دەزگا میدیاییەکان بدەن

ئاڵای كه‌نه‌دا
ئاڵای كه‌نه‌دا

K24 - هەولێر

ئەنجوومەنی پیرانی کەنەدا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە کۆمپانیاکانی گوگڵ و مێتا ناچار دەکات پارە بە دەزگا میدیاییەکان بدەن بۆ ئەو هەواڵانەی کە لە پلاتفۆرمەکانیاندا بڵاوی دەکەنەوە.

لە کاتێکدا گرژیی نێوان حکومەتەکەی جه‌ستن ترودۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆجیا بەردەوامە، ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتە هەنگاوێکی نوێ گرتە بەر.

ئەنجوومەنی پیران پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد، کۆمپانیا زەبەلاحەکانی مێتا و گوگڵ ناچار دەکات کە پارە بە دەزگا میدیاییەکان بدەن بۆ ئەو هەواڵانەی کە لە پلاتفۆرمەکانیاندا بڵاوی دەکەنەوە.

لە بەرامبەردا مێتا رایگەیاند کە پابەند دەبن بەو یاسایەی کە باسی لێوە دەکرێت.

پڕۆژە یاساکە دوای وەرگرتنی رەزامەندی لە دەسەڵاتی پاشایەتیی، دەکرێت بە یاسا و لە ماوەی شەش مانگدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.