ئه‌ردۆغان بڕیارێكی گرنگ ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند" ڕۆژی چوار شه‌ممه حكومه‌ت بڕیارێكی گرنگ ده‌رده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆلو بڵاویكردووه‌ته‌وه،كه سه‌رۆككۆماری توركیا قسه‌ی له‌باره‌ی بڕیارێكی گرنگ كردووه كه په‌یوه‌سته به #كوده‌تای_سوپای_توركیا و گوتوویه‌تی له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حكومه‌تدا ده‌درێت.
ئه‌ردۆغان له به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكی زۆردا كه داوای له سێداره‌دانی كوده‌تاچییه‌كانیان ده‌كرد گوتی" ئه‌و داوایه به بایه‌خه‌وه وه‌رده‌گرم و شوێنی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، په‌رله‌مانی توركیایه.
پاش كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، ئه‌و وڵاته دووچاری بارودۆخێكی نوی هاتووه و ڕۆژانه به‌رپرسانی باڵای توركیا، لیدوانی نوێ و بڕیاری نوێ ده‌رده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌و بڕیار و ڕێكارانه دۆخی وڵاته‌كه به ته‌واوی ئاسایی و كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
پێشتریش سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو ، كه له توركیادا ده‌وڵه‌ت له‌ناو ده‌وڵه‌تدا جێگه‌ی نابێته‌وه و وڵات له هه‌موو گروپه تیرۆریستییه‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه.