لە سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان پۆلیس و ئاسایش روویدا

ئەو شوێنەی شەڕە تەقەکەی لێ روویداوە
ئەو شوێنەی شەڕە تەقەکەی لێ روویداوە

K24 – سلێمانی

لە شاری سلێمانی شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش روویدا و بریندار هەن.

پەیامنێری کوردستان24، لە سلێمانی رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25/6/2023، شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانی پۆلیس  و ئاسایشی سلێمانی روویدا زیاتر لە 15 خولەک رێگایەکی سەرەکی داخرا.

پەیامنێرمان راشیگەیاند، شەڕە تەقەکە لەنزیک هۆتێل ئەبوسەنای شاری سلێمانی روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بریندار هەن، بەڵام هێشتا نازانرێت، ژمارەی بریندارەکان چەند کەسن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، هۆکاری شەڕەکە ئەوە بووە کە ئۆتۆمبێلەکانی ئاسایش بە پێچەوانە و بە نایاسایی لە شەقامێک رۆشتوونە، هێزەکانی پۆلیس ویستویانە رێگریان لێ بکەن، لەوکاتەدا دەماقەڵە نێوانیان روویداوە و بووەتە شەڕە تەقە.