به‌فه‌رمی.. ئاتلێتیكۆ مه‌درید یاریزانێكی دیكه‌ی كڕی
یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی به فه‌رمی گڕێبه‌ستێكی دیكه له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یاریزانێكی ئارجێنتینایان هێناوه‌ته ریزه‌كانیان.
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، له‌سه‌ر داخوازی، دیێگۆ سیمیۆنی، گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ نیكۆلاس گایتانی یاریزانی بێنفیكای پۆرتوگالی واژوو كردووه و له ماوه‌ی داهاتووش یاریزانه‌كه له ڤێسێنتی كالدیرۆن پێشكه‌شی هانده‌ران ده‌كرێت.
پێگه‌ی فه‌رمی رۆخی بلانكۆس بڵاویكردۆته‌وه، گایتان ئێستا له مه‌دریده، ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاتژمێر حه‌وت له كاڵدیرۆن پێشكه‌ش بكرێت،به‌خێربێی گایتان".
گایتان ته‌مه‌نی 28 ساڵه، له هاوینی 2010 له یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزه‌وه بۆ ریزه‌كانی بێنفیكا گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردوو ئه‌م یاریزانه درێسی 10ـی ده‌پۆشی و یه‌كێك بوو له گۆڵكاره‌كانی یانه پورتوگالییه‌كه.